دایکی مێسی باوەڕ بە کوڕەکەی ناکات

825 جار خوێندراوەتەوە کات10:48 بەروار04-12-2019
دایکی مێسی باوەڕ بە کوڕەکەی ناکات


سیلییا ماریای دایکی لیۆنێل مێسی لە میانی لێدوانێکیدا رایگەیاند باوەڕی بە کوڕەکەی نەکردووە کاتێک تۆپی شەشەمی لە ژیانی وەرزشی خۆی بەدەستهێناوە.

دایکی ئەستێرەکەی جیهان سەبارەت بە بردنەوەی تۆپی ئاڵتونی لەلایەن مێسی ـیەوە دەڵێت " ئێمە وامان دەزانی تۆپی پێنجەم کۆتا تۆپ دەبێت بۆ ئەو، ئەمە کارێکی چاوەڕوان نەکراو بوو کە مێسی توانی تۆپی شەشەم بەدەستبهێنێت"

هەروەها سەبارەت بە هەڵبژاردەی ئەجەنتین، دایکی مێسی وتی " ئێمە دەزانین کە ئەو قەرزداری ئەرجەنتینەو کێ لە ئێمە حەز ناکات براوەی جامی جیهانی و کۆپا ئەمریکا بێت؟"

Image result for messi mother