بەرپرسێکی باڵای گۆڕان: پارتی پابەندنەبوون بە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ گۆڕان

730 جار خوێندراوەتەوە کات04:23 بەروار05-12-2019
بەرپرسێکی باڵای گۆڕان: پارتی پابەندنەبوون بە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ گۆڕان

راچڵەکین-
ئەندامێکی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، حكومه‌ت ده‌یه‌وێت چاكسازی ته‌نها له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا بكات و ئه‌وه‌ش ئه‌و ڕێكکه‌وتنه‌ نیه‌ كه‌ گۆڕان و پارتی كردیان.

  له‌میانەی بەڕێوەچوونی پێنجه‌مین دیداری مێرگەسوردا كه‌ ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) لەشاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، جه‌لال جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژەی بەوە کرد "ئێمه‌ كاتی خۆی له‌گه‌ڵ پارتی ڕێكکه‌وتین كه‌ یاسایه‌ك هه‌بێت و تەواوی چاکسازییەکان لەبواری سیاسی و یاسایی و کارگێڕی و دارایی و ئەمنی و سەربازی بگرێتەوە".

روونیکردەوە، "ئێستا زانیارییه‌كان به‌و شێوه‌یەیە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌ ده‌یه‌وێت چاكسازی ته‌نها له‌بوارێكی بچوكی موچه‌و خانه‌نشینیدا كورت بكاته‌وه"‌.

جه‌لال جه‌وهه‌ر دەڵێت "ئێمه‌ نه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ڕێكکه‌وتین نه‌ چاكسازیش به‌و شێوه‌یه‌ ده‌كرێت به‌ڵكو چاكسازی پڕۆژه‌یه‌كی گشتگیره‌ و ده‌بێت هه‌موو جومگه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی دامو ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌".