سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان: هیچ فڕۆکەیەکی هەڵگری چەک لە ئیماراتەوە نەهاتووەتە هەولێر

191 جار خوێندراوەتەوە کات05:54 بەروار05-12-2019
سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان: هیچ فڕۆکەیەکی هەڵگری چەک لە ئیماراتەوە نەهاتووەتە هەولێر

راچڵەکین-

سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە هیچ فڕۆکەیەکی هەڵگری چەک لە ئیماراتەوە هاتبێتە هەولێر و رایدەگەیێنێت، هەواڵەکە تەواو دروستکراو و بێ بنەمایە و لە هەموو راستییەکەوە دوورە.

دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە میدیاکانی نزیک لەسەرۆکی هەرێمی راگەیاند، "هیچ ڕاستى و بنەمایەک بۆ ئەو هەواڵە نییە کە چەند رۆژێکە لە هەندێ کەناڵ و سایتى عەرەبى بڵاوبووەتەوە و هەندێ لە ماڵپەڕە کوردییەکانیش گواستوویانەتەوە، گوایە دواى سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکوەزیرانى هەرێمی کوردستان بۆ ئیمارات، سێ فڕۆکەى بارهەڵگر چەکیان هێناوە و لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر نیشتوونەتەوە".

دووپاتیشیکردەوە، "هەواڵەکە تەواو دروستکراو و بێ بنەمایە و لە هەموو راستییەکەوە دوورە".