ڤیدیۆ: تامر حوسنی ناوی چووه‌ كتێبی گینسه‌وه‌

1923 جار خوێندراوەتەوە کات09:08 بەروار07-12-2019
ڤیدیۆ: تامر حوسنی ناوی چووه‌ كتێبی گینسه‌وه‌

ڕاچڵه‌كین-

له‌ یه‌كه‌م كۆمێنتی دوای ئه‌وه‌ی‌ ناوی چووه‌ كتێبی گیسنه‌وه‌ هونه‌رمه‌ندی میسری "تامر حوسنی" خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی  كه‌ نازناوی" هونه‌رمه‌ندێكی كاریگه‌ر و په‌یام به‌خش"ی وه‌رگرتووه‌.

تامر ڤیدیۆی ساتی ڕێزلێنانی  خۆی بڵاوكرده‌وه‌  له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، تامر خاوه‌نی 3 خه‌ڵاتی كاریگه‌ره‌ له‌وانه‌ش" خه‌ڵاتی یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌بی كه‌ شوێن په‌نجه‌ی‌ هه‌بووه‌ له‌ هۆلیود و خه‌ڵاتی  BIG APPEL"   و خه‌ڵاتی یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ندی میسری كه‌ ناوی چۆته‌ كتێبی گینسه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ چەند ساڵیك لەمەوبەر ڕیكۆردی تۆمارکرد بەهۆی ڕاگەیاندنی کەمپینیکی گەورەی خوێن بەخشین کە زۆرترین کەس تیدا بەژداربوون.

شایه‌نی باسه‌ تامر به‌م نزیكانه‌ فیلمه‌ نوێكه‌ی‌ به‌ناوی " الفلوس" بڵاو ده‌كرێته‌وه‌  و تیایدا چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ی‌ میسری به‌شداربوون.