کەشناسی؛ کۆى گشتى باران بارینى ئەم ساڵى پارێزگاکانى هەرێمی بڵاوکردەوە

1065 جار خوێندراوەتەوە کات05:33 بەروار08-12-2019
کەشناسی؛ کۆى گشتى باران بارینى ئەم ساڵى پارێزگاکانى هەرێمی بڵاوکردەوە

راچڵەکین-
کەشناسى هەرێم کۆى گشتى باران بارینى ئەم ساڵى پارێزگاکانى هەریمى کوردستانى بڵاوکردەوە کە لە سلێمانى زۆرترین باران باریوە.

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم لە راگەیەنراوێکدا کۆى گشتى باران بارینى ئەم ساڵى پارێزگاکانى هەریمى کوردستانى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمساڵ زۆرترین رێژەى بارانبارین لە سلێمانى بووە کە ١٨٠ملم بارانباریوە و لە دواى ئەویش پارێزگاى هەڵەبجە دێت کە ١٢٠ ملم باریوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەمساڵ تا ئێستا لە پارێزگاى هەولێر ٤٤ ملم و لە دهۆک ١١٥ و لە کەرکوک ٦٥ ملم باران بارییوە.

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏نص‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏