چین گەورەترین تەلەسکۆپی ڕادیۆیی بەگەڕخست

304 جار خوێندراوەتەوە کات07:45 بەروار08-12-2019
چین گەورەترین تەلەسکۆپی ڕادیۆیی بەگەڕخست

وڵاتی چین توانی گەورەترین تەلەسکۆپی ڕادیۆیی بخاتەگەڕ و بچێتە نێو مەیدانی کێبڕکێکردن لەو بوارەدا کە ئەم تەلەسکۆپە نزیکەی 180 ملیۆن دۆلاری تێچووە.

تیرەی تەلەسکۆپە ڕادیۆییەکە 500 مەترە و ئامانجی سەرەکی دۆزینەوەی نیشانە ڕادیۆییەکانی نێو قوڵایی گەردوون و گەلەئەستێرەکانە کە لەوانەیە لە بونەوەر و شارستانیەتی ترەوە بنێردرێن یاخود پێشتر نێردرابن و ئێستا بگەن بە گۆی زەوی.

تەلەسکۆپی (جێمس وێب)یش کە تەلەسکۆپێکی تیشکی خوار سورە جگە لە پشکنینی قوڵایی گەردوون یەکێک لە کارە سەرەکیەکانی تری بریتی دەبێت لە دۆزینەوەی ئەو هەسارانەی کە دەشێت ژیان هەبێت تیایاندا...

لە ئێستادا چین دەیەوێت ببێتە یاریکەرێکی نوێ و سەرەکی لەبواری پشکنینەکانی بۆشایی ئاسمان و لەبەرنامەی ئەواندایە کە مرۆڤ بنیشێننەوە لەسەر ڕووی مانگ لەسەرەتای سییەکانی ئەم سەدەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە پتر لە 90% ی ئەو زانیاریئانەی هەیە لەسەر گەردوون لەلایەن تەلەسکۆپە ڕادیۆییەکان کۆدەکرێنەوە نەوەک تەلەسکۆپە هاوێنەییەکان، تەنیا بڕێکی زۆر کەم لەو تیشکانەی لە تەنەکانی گەردوون دەردەچن بەشێوەی تیشکی بینراو دەگەن بە ئێمە کە چاوی ئێمە دەتوانێت بیانبینێت، تیشکەکانی تر هەمووی بەشێوەی تیشکی خوار سور و سەرو وەنەوشەیی بڵاو دەبنەوە بەنێو گەردووندا.

لوقمان حەوێز/ تێکساس