قەیسەری کۆنی کفری بەهۆی بارانبارینەوە داڕووخا

230 جار خوێندراوەتەوە کات07:57 بەروار08-12-2019
قەیسەری کۆنی کفری بەهۆی بارانبارینەوە داڕووخا

راچڵەکین-

بەهۆی باران بارینی دوو ڕۆژی ڕابردووەوە قەیسەری کۆنی کفری كە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دووسەد ساڵ پیش ئیستا و تەنها بەشێكی مابوو ئەویش داڕووخا.

عوبید محەمەد، بەرێوەبەری شوێنەواری کفری ڕاگەیاند،" بەهۆی باران بارینی دوو ڕۆژی ڕابردووەوە لەناوچەی گەرمیان قەیسەری کۆنی کفری کە ماوەی درووستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی دووسەد ساڵ پێش ئیستا کە تەنها یەک بەشی مابوو ئەو بەشەش زۆری داڕوخا".

ئاماژەی بەوەشکرد،"ئەم قەیسەریە لە سێ دەروازە پێکهاتبوو، دەروازەی سلێمانی - بەغداد - ڕۆژئاوا ، دووبەشی دیکەی پێشوتر رووخاون، تەنها دەروازەی بەغدا مابوو ئەویش داڕوخا، لە ئیستادا چەند دووکانێکی کەمی ماوە".

 وتیشی، "لە هەموو عێراق چوار قەیسەری دروست کراوە یەکێکیان لەکفری ئەویتر لە کەرکوکە و دوانەکەی دیکەش لە ناوچەکانی دیکەی عێراق دروست کراون وەک شوێنکی مێژویی لەکۆندا  بۆ بازرگانیکردن بەکارهاتوون".

قەیسەری کۆنی کفری مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدە کەلەلایەن ئەندازیارێکی خەڵکی کەرکوکەوە دروستکراوە، پێکهاتبوو لە کۆمەڵێک گومەزە و کۆمەڵێک دوکان و ژوری تایبەت و چەند تاقێکی کەوانەیی کە بەشێوەیەکی، یەکێک بووە لە مێژوی ڕەسەنی شاری کفری، بەهۆی گرنگی نەدان بەنۆژەنکردنەوەی ئەو مێژووە بەرەو نەمان دەڕوات.