ئەپدەیتی ئایفۆنەکانتان بکەنەوە

219 جار خوێندراوەتەوە کات06:10 بەروار12-12-2019
ئەپدەیتی ئایفۆنەکانتان بکەنەوە

راچڵەکین- 

کۆمپانیای ئەپڵ نوێترین وەشانی سیستەمی کارکردنی مۆبایلی ئایفۆنی خستە بەردەست بەکارهێنەران و تیایدا چەندین گۆڕانکاری گرنگ ئەنجامدراوە.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی فۆربس، کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی ئەمڕۆ پێنجشەممە وەشانی 13.3ی سیستەمی ئای ئۆ ئێسی بڵاوکردەوە و بەکارهێنەرانی ئایفۆن (مۆدێلی ئایفۆن ٦ و بەرزتر) دەتوانن سیستەمەکانیان ئەپدەیت بکەنەوە.

گەورەترین کێشەی وەشانەکانی پێشووی ئای ئۆ ئێس 13 خێرا تەواوبوونی بارگەی ئامێرەکان بوو، لەگەڵ ئەم وەشانە نوێیەدا لەو رووەوە هەندێک چاکسازی کراوە.

لەم ئەپدەیتە نوێیەدا هەواڵ و نۆتیفیکەیشن بە شێوەی جیاوازتر و سەرنجڕاکێشتر دەردەکەون و چەندین چاکسازی گرنگی لایەنی سێکیوریتیشی بۆ زیاد کراوە.