ڕاچڵهكین-
كاتێك ده‌چیته قاوه‌خانه‌ی نیویۆرك له بۆدابست وا هه‌ست ده‌كه‌یت له‌ناو كڵێسایه‌كی كۆندایت، و ئه‌م شوێنه كۆنترین قاوه‌خانه‌ی بۆدابسته و له دیزاینی سه‌رده‌می شۆڕشی ئیتاڵیه و سه‌قفی ئه‌م قاوه‌خانه‌یه به گڵۆپ و سوره‌یای تایبه‌ت ڕازێنراوه‌ته‌وه.

گابور فۆلدز به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندیه‌كان و بازاڕكردنی ئه‌م قاوه‌خانه‌یه ده‌ڵێت" زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانمان ده‌كه‌ن بۆ وێنه‌گرتن دێنه ئێره" له‌م قاوه‌خانه‌یه‌دا شیرینی تایبه‌تی مه‌جه‌ر پێشكه‌ش ده‌كرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه ئه‌م قاوه خانه‌یه یۆ چێژ وه‌رگرتن له دیمه‌نی ناو قاوه‌خانه‌كه سه‌ردانی ئه‌م شوێنه ده‌كه‌ن.

ساڵی 1894 ئه‌م قاوه‌خانه‌یه له‌لایه‌ن كۆمپانیای" New York Life " دروستكراوه و سه‌ره‌تا وه‌ك باره‌گای كۆمپانیاكه دروستكراوه و دواتر پلان بۆ ئه‌وه دانراوه قاوه‌خانه‌یه‌ك له‌ناو ئه‌م باره‌گایه دروستبكرێت و بۆ سه‌رنجڕاكێشانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان دروست نه‌كراوه و به‌ڵكو شوێنێك بووه بۆ هونه‌رمه‌نده هه‌ژاره‌كان.
