کوێستان محەمەد: رێژەی خەتەنەکردنی مێینە لەسەرووی 40% دابەزیوە بۆ نزیکەی 10%

356 جار خوێندراوەتەوە کات05:41 بەروار15-12-2019
کوێستان محەمەد: رێژەی خەتەنەکردنی مێینە لەسەرووی 40% دابەزیوە بۆ نزیکەی 10%

راچڵەکین-

وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بەوەى کە رێژەى خەتەنەکردنى مێینە لە هەرێمى کوردستان کەمیکردووە و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کار دەکەن بۆ ئەوەى ئەو دیاردەیە بەتەواوى بنەبڕ بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە15-12-2019 ، لەلایەن ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان و ئاژانسی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان بە بەشداری وەزیری کار و  کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم کۆنفڕانسێک بەڕێوە چوو، کە ئامانج لێی بنەبڕکردنی خەتەنەکردنی مێینە بوو لە  هەرێمی کوردستان.

لە میانی کۆنفڕانسەکەدا، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، باسی لەو بەرەوپێشچونانەکرد کە هەرێمی کوردستان بڕیویەتی لە چاو نەتەوەکانی ناوچەکە، کە تائێستا رەگەزی مێینە وەک عەیبەیەک دەبینن.

کوێستان محەمەد روونیکردەوە، "مایەی خۆشحاڵیە دەبیستین ڕێژەی خەتەنەکردن لەسەرووی 40% دابەزیوە بۆ نزیکەی 10% و بەردەوامیش دەبین بۆ بنبڕکردنی ئەم دیاردەیە".

وتیشی"ئێمە لێرە کۆدەبینەوە و وەک ساڵانی رابردوو لە هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بۆ ئەوەی ڕایبگەیەنین لە خەباتی دادپەروەری و یەکسانی بەردەوامین و هەنگاوی باشمان ناوە و پلانی چاکمان بەدەستەوەیە بۆ داهاتوو".