ڤیدیۆ: بینه‌ری به‌رهه‌مه‌كه‌ی‌ هێلی له‌ڤ نزیك بۆته‌وه‌ له‌ یه‌ك ملیۆن

778 جار خوێندراوەتەوە کات07:59 بەروار15-12-2019
ڤیدیۆ: بینه‌ری به‌رهه‌مه‌كه‌ی‌ هێلی له‌ڤ نزیك بۆته‌وه‌ له‌ یه‌ك ملیۆن

ڕاچڵه‌كین-

دوای چه‌ند ڕۆژێك له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ نوێترین به‌رهه‌می خانمه‌ گۆرانیبێژ هێلی له‌ڤ بینه‌ری نوێترین كلیپی گه‌یشته‌ نزیكه‌ی‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س.

شیعری ئه‌م گۆرانیه‌ هێلی خۆی نوسیویه‌تی و له‌گه‌ڵ ستافێكی بیانی كاره‌كه‌ی‌ تۆماركردووه‌، له‌م به‌رهه‌مه‌دا هێلی له‌ڤ ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌ بڵێت ئه‌و كاته‌ی‌ ئافره‌تان ده‌بنه‌ خاوه‌ن پاره‌یه‌كی زۆر ئه‌و كاته‌ پیاوان زیاتر ڕێزیان لێده‌گرن و ته‌نانه‌ت ده‌گه‌نه‌ ئاستێك كه‌ كڕنوش بۆ ئافره‌تێك ده‌به‌ن كه‌ تاجی شاژنی له‌سه‌ردا بێت.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان قسه‌ و باسی جیاوازی له‌سه‌ركرا به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا بینه‌رێكی زۆری هه‌بووه‌. 

هێلان عه‌بدوڵا  كچه‌ كوردێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و له‌ ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێیه‌ و له‌ ساڵی 2013 ه‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ  كوردستان و گۆرانییه‌كی تۆماركرد و له‌ ساڵی 2009ه‌وه‌ سه‌رقاڵی كاری هونه‌رییه‌وه‌ و زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی به‌ زمانی ئینگلیزی بوون تا ساڵی 2013 كیلپێكی به‌ كوردی بڵاوكرده‌وه‌ و دواتریش له‌ كاتی شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ دژ به‌ داعش كلیپێكی تری به‌ناوی ریڤوله‌یشن بڵاوكرده‌وه‌ و چه‌ندان میدیای به‌ناوبانگی دنیا له‌سه‌ر سترانه‌كه‌ی دیداریان له‌گه‌ڵ ساز كرد.