ئازاری ئافره‌تێكی به‌ ته‌مه‌نیدا و به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ مرد

1697 جار خوێندراوەتەوە کات09:30 بەروار15-12-2019
ئازاری ئافره‌تێكی به‌ ته‌مه‌نیدا و به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ مرد

ڕاچڵه‌كین-

خانمێكی گه‌نجی ته‌مه‌ن 23 ساڵ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤیدیۆكه‌ی‌ كه‌ تیایدا ده‌رده‌كه‌وت ئازاری ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌نی ده‌دا له‌ ئوستورالیا و له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بوو به‌ كه‌سێكی بێزراو له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ مرد.

پێگه‌ی‌ ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی هه‌واڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر" كوری گلینكرۆس"  بڵاوكردۆته‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ چیرۆكی كوری دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤیدیۆكه‌ی‌ كه‌ ئازاری ئافره‌تێكی پیر ده‌دات له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سه‌نته‌ری بازاڕكردن له‌ گیلۆنگ له‌ ویلایه‌تی ڤیكتۆریا ده‌ستی پێكرد.

كوری دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤیدیۆكه‌ی‌ باسی له‌وه‌ كردوه‌ فێی لێهاتوه‌ و نه‌یتوانیوه‌ كۆنتڕۆڵی خۆی بكات و ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ ئازاری ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 72 ساڵ بدات و دایكی كوری ده‌ڵێت" چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌ مردنی كچه‌كه‌م هه‌وڵی ڕاستكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌یداوه‌"

پزیشكه‌كان ئاشكرایان كردوه‌ ئه‌م خانمه‌ مێشكی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست كاری نه‌كردوه‌ به‌ڵام هۆكاری مردنه‌ كتوپڕه‌كه‌ی‌ نه‌زانراوه‌. 

مقطع من الفيديو