وێنەی دزەپێکراوی گالاکسی +S11 بڵاوبوویەوە

227 جار خوێندراوەتەوە کات06:26 بەروار16-12-2019
وێنەی دزەپێکراوی گالاکسی +S11 بڵاوبوویەوە
راچڵەکین- 

وێنەیەکی دزەپێکراوی نوێترین مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی بە تۆڕە کۆمەلایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە.

بەکارهێنەرێکی تویتەر بە ناوی Universelce وێنەیەکی بلاوکردووەتەوە و چەندین پێگەی بڕواپێکراوی بواری تەکنەلۆجیا پێیان وایە وێنەیەکی راستەقینەی دزەپێکراوی سامسۆنگ گالاکسی 
+S11ە.

لە وێنەکەدا دەرکەوتووە مۆبایلەکە خاوەن سێ کامێرایە کە لەسەر بەشێکی شێوە لاکێشەی رەش دانراون.

Samsung Galaxy S11 to feature new 9-to-1 bayer sensor on its 108MP camera, design revealed

بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکان، کامێراکان خاوەن ١٠٨ مێگاپێکسڵن و توانای گرتنی روونترین وێنەیان دەبێت بە بەراوردی ئامێرەکانی دیکەی سامۆسنگ.

کۆمپانیای سامسۆنگ بەرواری 18-2-2020ی وەک وادەی راگەیاندنی نوێترین ئامێری گالاکسی S دەستنیشان کردووە.