حه‌وت كه‌سایه‌تی خانمان پیاوان به‌رگه‌یان ناگرن و زوو ئاشقیان ده‌بن

11092 جار خوێندراوەتەوە کات08:40 بەروار25-12-2019
حه‌وت كه‌سایه‌تی خانمان پیاوان به‌رگه‌یان ناگرن و زوو ئاشقیان ده‌بن

ڕاچڵه‌كین-

هه‌موو ئافره‌تێك ئاره‌زوو ده‌كات نمونه‌ی‌ بێت له‌پێش چاوی هاوبه‌شی ژیانی، پسپۆڕانی ده‌رونی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن حه‌وت جۆر له‌ كه‌سایه‌تی خانمان پیاوان زوو ئاشقیان ده‌بن و به‌رگه‌ ناگرن خۆشیان نه‌وێن.

1-ئه‌و ئافره‌ته‌ی‌ ڕه‌فتاره‌كانی ده‌ستكرد نییه‌:
یه‌كێك له‌و ڕه‌فتارانه‌ی‌ پیاوان پێی توڕه‌ ده‌بن ئه‌وه‌یه‌ ئافره‌تان كه‌سایه‌تی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن و نواندن بكه‌ن و ئه‌و خانمانه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ ڕه‌فتار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌سایه‌تی و ڕێزی خۆیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن له‌پێش چاوی پیاوان تایبه‌تن.

2-خانمانی هه‌ست ناسك و نه‌رمونیان:
ئه‌م جۆره‌ له‌ كه‌سایه‌تی خانمان پیاوان زوو عاشقیان ده‌بن چونكه‌ پیاوان خانمێكیان ده‌وێت خۆشه‌ویستی و گرنگیان پێ بدات.

3-ئه‌و ئافره‌ته‌ی‌ متمانه‌ی‌ به‌خۆی هه‌بێت:
خانم ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تی تۆ به‌ وشه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت كاری تێ ده‌كرێت ئه‌وه‌ پێویسته‌ بزانیت ئه‌و خانمه‌ی‌ متمانه‌ی‌ به‌خۆی هه‌بێت لای پیاوان زۆر تایبه‌ت و سه‌رنجڕاكێشه‌.

4-ئافره‌تی زیره‌ك:
ئه‌و خانمانه‌ی‌ متمانه‌یان به‌ تواناكانی خۆیان و ئاستی زیره‌كیان هه‌یه‌ جێگه‌ی‌ شانازین بۆ هاوسه‌ره‌كه‌یان.
5-ئافره‌تی كه‌شخه‌:

ئه‌گه‌ر جلوبه‌رگه‌كه‌ت گرانبه‌هاش نه‌بێت هه‌وڵبده‌ شیك پۆش و ڕێك پۆش بیت و بزانیت چی له‌به‌ر ده‌كه‌یت چونكه‌ ئه‌مه‌ نه‌ك ته‌نها لای ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر به‌ڵكو لای خانمانیش ده‌تكاته‌ جێی سه‌رنج.

6-ئه‌و ئافره‌ته‌ی‌ پارێزكاری نه‌ریت و ڕه‌فتاری خۆی بێت:
هیچكات پیاوان ئافره‌تێك ناكه‌ن به‌ دایكی منداڵه‌كانیان كه‌ ڕه‌فتاری جوان نه‌بێت و به‌ نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی‌ نه‌ڕوات.

7- ئافره‌تی تێگه‌یشتوو:
پیاوان له‌و جۆره‌ ئافره‌تانه‌ ڕاده‌كه‌ن كه‌ ته‌نها بۆ خۆیان ده‌ژین و به‌س، خانمانی تێگه‌یشتوو به‌ ئاسانی ده‌توانن پێبگه‌ن و له‌لای به‌رامبه‌ره‌كه‌یان جێی قبوڵن.