بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ده‌نگت به‌كاربهێنه‌

3328 جار خوێندراوەتەوە کات09:35 بەروار28-12-2019
بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ده‌نگت به‌كاربهێنه‌

ڕاچڵه‌كین-

تۆنی ده‌نگ هاوشێوه‌ی‌ وشه‌كانت سه‌رنجی به‌رامبه‌ركه‌ت ڕاده‌كێشێت، ده‌توانیت به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ تۆنی ده‌نگت  كارێك بكه‌یت سه‌رنجی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ڕابكێشیت.

1-ده‌نگێكی نزم به‌ تۆنێكی سووك:
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه‌  ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ تۆنێكی نزم و سووك قسه‌ ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ دوای دوو خوله‌ك له‌ قسه‌كردن ده‌چنه‌ دڵی ئه‌و كه‌سه‌وه‌ كه‌ قسه‌ی‌ بۆ ده‌كه‌ن.

2-ده‌نگێكی ئارام:
كاتێك به‌ ده‌نگێكی ئارام قسه‌ ده‌كه‌یت بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت متمانه‌ت به‌خۆت هه‌یه‌ و كه‌سێكی له‌خۆبایی نیت.

3-خێرا قسه‌كردن و ده‌نگێكی خێرا:
خێرا قسه‌كردن مانای توڕه‌ بوون ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ركات ویستت له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بگه‌یه‌نیت توڕه‌یت بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچ وشه‌یه‌كی نه‌شیاو به‌كاربهێنیت ئه‌وه‌ ده‌توانیت به‌م تۆنه‌ قسه‌ بكه‌یت.

5-ده‌نگی به‌رز :
پیاوان ئاره‌زووی ئه‌و ئافره‌تانه‌ ناكه‌ن كه‌ ده‌نگیان به‌رزه‌، ده‌نگی به‌رز ئاماژه‌یه‌ بۆ بچووكی جه‌سته‌ و كه‌سه‌كه‌ ئاره‌زوو ده‌كات كۆنتڕۆڵی چوار ده‌وره‌كه‌ی‌ بكات.

6- ده‌نگێكی هێواش و پڕ له‌ هه‌ناسه‌:
ئه‌و پیاوانه‌ی‌ ده‌نگیان هێواشه‌ و تۆنی ده‌نگیان پڕه‌ له‌ هه‌ناسه‌ و ئارام قسه‌ ده‌كه‌ن جێگه‌ی‌ سه‌رنجی خانمانن و كه‌متر شه‌ڕه‌نگێز ده‌رده‌كه‌ون.

7-قسه‌كردن به‌ هاوشێوه‌ی‌ ئه‌و وشانه‌ی‌ كه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت قسه‌ی‌ پێ ده‌كات:
كاتێك به‌ هه‌مان تۆن و شێوازی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت قسه‌ ده‌كه‌یت ئه‌وه‌ وشه‌كانت به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسانتر ده‌گات به‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ت به‌ به‌راورد به‌وه‌ی‌ هه‌ریه‌كه‌تان به‌ دوو شێوه‌ی‌ جیاواز قسه‌ بكه‌ن.