ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت زۆرترین كات به‌سه‌ر ده‌به‌یت و كه‌مترین كار ده‌كه‌یت ئه‌م بابه‌ته‌ بۆتۆیه‌

164 جار خوێندراوەتەوە کات08:19 بەروار29-12-2019
ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت زۆرترین كات به‌سه‌ر ده‌به‌یت و كه‌مترین كار ده‌كه‌یت ئه‌م بابه‌ته‌ بۆتۆیه‌

ڕاچڵه‌كین-

بێجگە لە پلاندانان و بەرێوەبردنی کات، کە دوو شتی زۆر تایبه‌ت و پێویست بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كارده‌كه‌ن و كاره‌كه‌یان گرنگه‌ به‌لایانه‌وه‌، هه‌ندێك بابه‌تی دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌ یارمه‌تیت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ شوێنی كاره‌كه‌ت له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌وه‌نده‌ی‌ پێویسته‌ كاربكه‌ریت.

1- واز لە ئەنجامدانی چەند ئەرکێک لە یەک کاتدا بھێنە:

توێژینەوەکان دەریانخستوە ئەوانەی لە یەک کاتدا چەندین ئەرک جێبەجێ دەکەن، لە کۆتایدا بەرھەم و کاری تەواوکراویان کەمترە و زیاتر تەرکیزیان دەڕوات.

2- ھەمو تەرکیزت بخەرە سەر ئەو شتەی کە لەو کاتەدا کێشەیە، یان ئەو ئەرکەی لە سەرەتادا دەبێت بکرێت، پاشانیش ئەو شتانەی تەرکیزت دەبەن لە خۆتیان دور بخەرەوە.

گەورەترین تەرکیزبەرەکان لەمڕۆدا بریتین لە (تەلەفۆن، پەیوەندی ناپێویست، سۆشیەل میدیا، نۆتیفیکەیشنەکان .. ھتد) بە گشتی تەکنەلۆجیا ئەوەندە بەکاربھێنە کە کارت بۆ ئاسان بکات، وەک دانانی ریمایندەرو دێدلاین و دیاریکردنی رۆژژمێرەکەت.جگە لەو شتانە، ھەتا ھەمو ئەو شتانە لە خۆت دور بخەیتەوە تەرکیزت زیاتر دەبێت و کارەکان خێراتر دەڕۆن.

3- رێگە مەدە بتپچرێنن لە ئەرکەکەت:
ھەر کارێکت کرد رێگە مەدە ھیچ شتێکی لابەلا بتوەستێنێت، بۆ نمونە میوانێک، تەلەفۆنێکی پێنج خولەکی، دوو کۆمێنتی سۆشیه‌ل میدیا، بەتەواوی تەرکیزت لەسەر کارەکەت لادەبەن، ھەندێک جار میزاجی ئەوەشت نامێنێت بگەڕێیتەوە سەر ئەرکەکەت، پێویستە رێگا بە ھیچ پچڕانێک نەدەیت، ئەو میوانداریی تەلەفۆنە ناپێویستانە ھەڵگرە بۆ کاتێکی تر کە لەسەر ئەرکەکە نیت.

4-پشوو بەشێوەی رێکخراو وەرگرە:
وەرگرتنی پشوی رێکخراو یەکێکە لە سەرچاوە باشەکانی گەراندنەوەی وزە و تەرکیز، ناکرێت ٤ كاتژمێر لەسەر یەک ئەرک کار بکەیت بەبێ پشو، چونکە بەدەست خۆت نیەو تواناو وزەری تەرکیزکردنت نامێنێت، بۆیە پشو یەکێکە لە رەگەزە گرنگەکان بۆ راپەراندنی ئەرکی زیاتر.

5- ھەوڵبە خوی دیاریکراوت ھەبێت، بۆ نمونە لە کاتێکی دیاریکراو وەڵامی ئیمەیڵ بدەرەوە (جگە لە زۆر زەرورەکان)، لەکاتی دیاریکراو میوان ببینە، لەکاتی دیاریکراو تەلەفۆن بکە، لەکاتی دیاریکراو نان بخۆ، ھەمو ئەمانە بۆ ئەوەی بەرچاوت رون بێت کە چی دەکەیت.

ئا: ئاراس عومەر