راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
کۆمپانیای سناپ بەردەوامە لە زیادکردنی تایبەتمەندیی و ئەنجامدانی گۆڕانکاریی لە سناپچاتدا، بۆ ئەم جارەش و لە وەشانی نوێیدا سوپرایزی پێشکەشی بەکارهێنەرانی کرد.
بەپێی راگەیاندراوێکی کۆمپانیاکە، لەمەوبەدوا بەکارهێنەرانی سناپچات دەتوانن لەسەر بەرنامەکەیان بەچەند یوزەرێک واتە ناوێک سناپچات بەکاربهێنن، هاوشێوەی فەیسبوک و ئینستاگرام.
واتە لە رابردوودا سناپچات تەنیا رێگەی دەدا یەک هەژمار لەسەر بەرنامەکە بکەیتەوە، بەڵام ئێستا دەتوانرێت چەندین یوزەر بەکاربهێنرێت و تەنیا لە رێگەی سویچ ئەکاونتەوە هەموو ئەو کارانە ئەنجام دەدرێت.
ئەم تایبەتمەندییەش بۆ دوایین وەشانی نوێی سناپچات بەردەستکراوەو بەکارهێنەرانی دەتوانن سوودی لێوەربگرن.

وێنەی تایبەتمەندییەکە