بەوێنەو ڤیدیۆ.. شەوی رابردوو لە بریتانیا چی روویدا؟

94926 جار خوێندراوەتەوە کات07:12 بەروار01-01-2020
بەوێنەو ڤیدیۆ.. شەوی رابردوو لە بریتانیا چی روویدا؟

راچڵەکین-
هاوشێوەی زۆربەی وڵاتانی دونیا شەوی رابردوو لە بریتانیاش بەچەندین مەراسیمی جیاواز پێشوازی لە ساڵی نوێی 2020ی زاینی کرا.


باڕو شوێنەکانی مەیخواردنەوە لەو وڵاتە جمەی دەهات لە کوڕان و کچان کە بەبۆنەی ساڵی نوێوە مەیان دەخواردەوە، بەڵام بەهۆی زیادەڕەوی کردن لە خواردنەوەی ماددە سەرخۆشکەرەکان دوای هاتنە دەرەوەیان لە باڕەکان کۆنتڕۆڵی خۆیان لەدەستدەداو دەکەوتن بەسەرشاقەکان.

وەک لە وێنەکاندا دەبیندرێت کە پێگەی دەیڵی مەیلی بریتانی بڵاوی کردووتەوە، پۆلیس و هێزی تایبەت هاوکاری ئەو کەسانە دەکات کە تواناو کۆنتڕۆڵی خۆیان لەدەستداوە بەهۆی خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە مەشروبات.