موستیله‌كه‌ی‌ سوله‌یمانی چییه‌؟

12831 جار خوێندراوەتەوە کات08:19 بەروار04-01-2020
موستیله‌كه‌ی‌ سوله‌یمانی چییه‌؟

راچڵه‌كین- BBC

له‌ نه‌ریتی مه‌زهه‌بی شیعه‌دا پیاوان موستیله‌ی‌ زیوو و نقێمدار به‌ به‌رده‌ پیرۆزه‌كان زۆرجار ده‌كه‌نه‌ په‌نجه‌ توته‌ یان په‌نجه‌ی‌ ئه‌ڵقه‌ له‌ ده‌ستی ڕاستیان.

محمد باقر پسپۆڕی بواری به‌رده‌ پیرۆزه‌كانه‌ و خاوه‌نی فرۆشگای تایبه‌ته‌ به‌ به‌رده‌ پیرۆزه‌كان له‌ لوبنان ده‌ڵێت"شه‌ش به‌ردی تایبه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ند گێڕانه‌وه‌یه‌كی ئاینی موسوڵمانان بۆ خۆڕازاندنه‌وه‌ به‌كاریده‌هێنن له‌وانه‌ش"فه‌یروز و ئاسنی چینی و دری نه‌جه‌فی و عه‌قیق و یاقوت و زومورد"

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و وێنانه‌ی‌ بڵاوبۆته‌وه‌ له‌ دوای كوشتنی موستیله‌كه‌ی‌ په‌نجه‌ی‌ قاسم سوله‌یمانی له‌ جۆری عه‌قیق ی یه‌مه‌نیه‌ یه‌كێكه‌ له‌ خۆشه‌ویست ترین به‌رده‌ پیرۆزه‌كان له‌لای موسوڵمانان و پێده‌چێت ئه‌مه‌ دیاری بوبێت له‌لایه‌ن ڕابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران عه‌لی خامه‌نه‌ی "



شاره‌زایه‌كی ئاینی به‌ناوی جه‌عفه‌ر فه‌زل الله‌ به‌ bbc وتووه‌: " مه‌به‌ست له‌ به‌كارهێنانی موستیله‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دوو هۆكار یه‌كه‌میان په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌شێك له‌و فه‌رمودانه‌ی‌ له‌سه‌ر زاری هاوه‌ڵان كه‌ له‌كاتی خۆی له‌ په‌نجه‌یان كردووه‌ ".

"دووه‌میان هۆكاره‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ به‌ڵام له‌ بنچینه‌ی‌ ئاینی ئیسلامدا هه‌رگیز نه‌هاتووه‌ مرۆڤ خۆی په‌یوه‌ست بكات به‌و نه‌ریتانه‌ی‌ كه‌ ده‌وترێت هه‌ندێك جۆر له‌ به‌رد پرۆزه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی‌ ده‌پارێزێت به‌ مانایه‌كی دیكه‌ هیچ جۆرێك له‌ به‌رده‌ پیرۆزه‌كان نه‌سوودیان هه‌یه‌ نه‌ زیان، به‌ڵام له‌ ئێستا موستیله‌ی‌ به‌رده‌ پیرۆزه‌كان بۆته‌ تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی شیعه‌ن و ئه‌وه‌ش كه‌ له‌باره‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌وترێت موستیله‌ی له‌ په‌نجه‌ی‌ كردبێت یان نا پێویستی به‌ توێژینه‌وه‌ی‌ زۆر هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر له‌ په‌نجه‌شی كردبێت هۆكاره‌كه‌ی‌ ئاینی نه‌بووه‌ وته‌نها كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌.

ئه‌و شاره‌زا ئاینییه‌ وتوویشیه‌تی: ده‌وترێت پیاوان له‌ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری ئیسلامدا موستیله‌یان بۆ خۆڕازاندنه‌وه‌ به‌كارهێناوه‌ و ئه‌مه‌ش ته‌نها ناكرێت به‌ باسكردن باوه‌ڕی ته‌واوی پێبكرێت و پێویستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ هه‌یه‌ ".

 



ئه‌م پیاوه‌ ئاینیه‌ش ده‌ڵێت" ئێران نیشتیمانی  به‌ردی فه‌یروزه‌  به‌تایبه‌ت له‌ چیاكانی نیساپور و یه‌مه‌ن نیشتیمانی به‌ردی عه‌قیقه‌ ".

دوور له‌ لایه‌نی ئاینی له‌ناو خه‌ڵكدا هه‌ر به‌ردێك مانایه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌" به‌ردی فه‌یروز به‌ستراوه‌توه‌ به‌ سه‌ركه‌وتن و سه‌فه‌ر و پاراستن له‌ چاوی پیس و عه‌قیق په‌یوه‌ندیدار كراوه‌ به‌ نوێژ و نزاكردن  و به‌ردی چینی به‌ به‌ردی هێز ناسراوه‌ و دری نه‌جه‌فی پێی ده‌وترێت به‌ردی موسوڵمانه‌كان و ئارامی به‌ دڵ و ده‌رونی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌به‌خشێت كه‌ له‌ په‌نجه‌ی‌ ده‌كات و یاقووت به‌ به‌ردی ڕزق  و پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ناسراوه‌ و به‌ردی زمورد پێی ده‌وترێت به‌ردی به‌دی هێنانی ئه‌و خه‌ون و ئامانجانه‌ی‌ كه‌ به‌دی نه‌هاتوون".

وه‌رگێڕانی: چراخان - راچڵه‌كین