ڤیدیۆ: ئه‌مه‌ریكا سه‌ربازه‌كانی نارد بۆ كوه‌یت

346 جار خوێندراوەتەوە کات09:27 بەروار05-01-2020
ڤیدیۆ: ئه‌مه‌ریكا سه‌ربازه‌كانی نارد بۆ كوه‌یت

ڕاچڵه‌كین-

له‌دوای ئه‌و كێشه‌ و ململانێیانه‌ی‌ كه‌وته‌ نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا  پاش كوشتنی قاسم سوله‌یمانی پێنتاگۆن وه‌ك خۆئاماده‌كردن بۆ هه‌ر جه‌نگێك كه‌ ڕوبدات كۆمه‌ڵێك سه‌ربازی ناردۆته‌ كوه‌یت.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا"پێنتاگۆن" هه‌ینی ڕایگه‌یاند زیاتر له‌ 3000 سه‌ربازی سه‌ر به‌ لیوای 82 ی ده‌نێرێته‌ كوه‌یت و تا ئێستا 750 سه‌ربازی ناردوه‌ و له‌ مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوه‌وه‌ ئه‌مه‌ریكا 14 هه‌زار سه‌ربازی ناردۆته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.