دروستكردنی ئەم ترسە لە پای چی ؟

148 جار خوێندراوەتەوە کات06:28 بەروار06-01-2020
دروستكردنی ئەم ترسە لە پای چی ؟

قسەكردن لە بارەی گرانبوونی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی، بەبێ زانیاری و شارەزایی و پسپۆڕی لەو بوارەدا، جگە لەوەی دڵەڕاوكێ بۆ خەڵك دروستدەكەیت، لە هەمانكاتیشدا وا لە خەڵك دەكات بچن پارەكانیان بگۆڕنەوە و دواتر زەرەرمەندبن ، بۆیە گرینگە رۆژنامەنووسان و میدیاكان، بە وریایەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخە بكەن، نەك وا لە خەڵكی بكەن هەموویان سەرقاڵ بكەن بە پارەی گۆڕینەوە.

ئەسڵی بابەتەكە بەم شێوەیە:

بانكی مەركەزی عێراق وەكو جاران ڕۆژانە دۆلار دەخاتە بازارەوە، هیچ كێشەیەكی گەورە لە ئارادا نییە، ئەوەی هەیە ترسی خەڵكە بەهۆی رووداوەكانی ئەم دوایەی عێراق، ئەو ترسەش وادەكات خەڵك پارەی عێراقی بە دۆلار بگۆڕنەوە، بەمەش دۆلار لە بازار تووشی كەمبوونەوە و نەقس دەبێت، بەمەش نرخی دۆلار چەند هەزار دینارێك بەشێوەیەكی ئاسایی بەرزدەبێتەوە، بەڵام دڵنیابن دۆخەكە كاتیە و خۆمان دروستمان كردووە، چونكە هیچ كێشەیەك لە ئاراد نییە، لەم ڕۆژانە ئەم دۆخەش ئاسایی دەبێتەوە.

ترستان لەوە نەبێت پارەی نەوتی عێراق له ئەمەریكاوە كۆنترۆڵ بكرێت، چونكە ئەمەریكییەكان هەندێ ریوشوێنیان لەم دوو سێ رۆژ بە نهێنی گرتۆتە بەر، كە تەنها زەربەیە لە ئابووری هێزەكانی حەشدی شەعبی ، هیچ پەیوەندی بە دەوڵەتی عێراقەوە نییە.

هاووڵاتی بەرێز بە قسەی میدیا لە خۆتەوە ڕوو لە شوێنەكانی دراو گۆڕینەوە مەكە، جارێ هیچ كێشەیەكی ئابووری گەورە لە گۆڕێ نییە، لە پشتی پەردەوە شتێكی دیكە دەگوزەرێ. ئەگەر ئێستا ئەو كارە بكەیت و پارەكەت بگۆڕیتەوە، دواتر دەبێت هەموو دۆلارەكانت بە نرخی هەرزان و پێشووتر بگۆڕیتەوە بە پارەی عێراقی.

حەقە شارەزایانی بواری ئابووری و دارایی لەو بارەیەوە قسەبكەن، بۆئەوەی رێگە لە خەڵكی نە شارەزا بگرن، لەوبارەیەوە قسە بكەن و خەڵكی تووشی دڵەڕاوكێ بكەن.