ڤیدیۆ: ئێرانیه‌كان گۆڕ بۆ سوله‌یمانی هه‌ڵده‌كه‌نن

679 جار خوێندراوەتەوە کات10:05 بەروار06-01-2020
ڤیدیۆ: ئێرانیه‌كان گۆڕ بۆ سوله‌یمانی هه‌ڵده‌كه‌نن

ڕاچڵه‌كین-

شاری كرمان كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێرانه‌وه‌ و شاری له‌دایكبوونی قاسم سوله‌یمانیه‌ ئێرانیه‌كان گۆڕیان بۆ سوله‌یمانی و هاوڕێكانی هه‌ڵكه‌ند و له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له‌م شاره‌ به‌خاكی ده‌سپێرن.

به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی  هه‌ینی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی، لەگەڵ چەند كەسایەتییەكی دیكەی حەشد لە هێرشێكی ئاسمانی سوپای ئەمریكادا له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران و ئێرانیش هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌.