به‌ وێنه‌ ڕوته‌كانی ملیۆنه‌ها دۆلاری بۆ ئاگره‌كه‌ی‌ ئوستورالیا كۆكرده‌وه‌

18367 جار خوێندراوەتەوە کات07:23 بەروار08-01-2020
به‌ وێنه‌ ڕوته‌كانی ملیۆنه‌ها دۆلاری بۆ ئاگره‌كه‌ی‌ ئوستورالیا كۆكرده‌وه‌

ڕاچڵه‌كین-

خانمه‌ نمایشكاری ئوستورالی كیلین واد به‌ مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی‌ بڕێك پاره‌ بۆ ئه‌و ئاگره‌ی‌ له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو دارستانه‌كانی ئوستورالیای سوتاند وێنه‌ ڕوته‌كانی خۆی فرۆشته‌وه‌  و بڕێكی زۆر له‌ پاره‌ی‌ كۆكردۆته‌وه‌.

كیلین ته‌مه‌نی ته‌نها 20 ساڵه‌ و سه‌ڕسوڕمانی خۆی پیشانداوه‌ بۆ ئه‌و بڕه‌ پاره‌ زۆره‌ی‌ كۆیكردۆته‌وه‌ له‌م بیرۆكه‌یه‌ی و به‌رامبه‌ر هه‌ر وێنه‌یه‌ك 10 دۆلاری وه‌رگرتوه‌.

تا ئێستا به‌ناوی كۆكردنه‌وه‌ی‌ پاره‌ی‌ خێرخوازی زیاتر له‌ ده‌یان هه‌زار وێنه‌ی‌ ڕوتی خۆی بڵاوكردۆته‌وه‌ و به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ و ناردنی ئه‌م جۆره‌ وێنانه‌ له‌ڕێی فه‌یسبووك كۆمپانیای فه‌یسبووك هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ كیلین ی داخستووه‌.