بۆچی خانمان کەمتر توشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبن؟

1013 جار خوێندراوەتەوە کات08:58 بەروار09-01-2020
بۆچی خانمان کەمتر توشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبن؟

ڕاچڵه‌كین-

ڕێژەی ڕووداوی شۆفێری خانمان هیچی کەمتر نیە لە ڕووداوی شۆفێری پیاوان، بەڵام وا دەردەکەوێت کەمتر بێت چونکە:

1-سروشتی ناسکی ژنان وا دەکات حەز بە سەرەڕۆیی و ئازاردانی خەڵکی نەکەن، ئەمەش وایان لێ دەکات بە وریایی زۆرەوە شۆفێری بکەن.

ژنان زیاتر لە پیاوان توشی ئازاری ویژدان دەبن و زیاتر لە سزا و لێپرسینەوە دەترسن، بۆیە زیاتریش خۆیان دەپارێزن.

شۆفێریکردنی ژنان لەوانەیە چێژی تێدانەبێت، بەڵام مەترسی گەورەشی تێدا نیە، زۆرینەیان تەنها بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکە پێویستەکان شۆفێری دەکەن.

2- تەبیعەتی ژنان وایە هێندەی حەز بە پۆزلێدان بە جوانییانەوە دەکەن هێندە حەز بە پۆزلێدان بە ئازایەتیەوە ناکەن، خێرا لێخوڕین و سەرپێچیش بۆ نیشاندانی ئازایەتیە نەک بۆ نمایشکردنی جوانی.

3- ژنان کەمتر لە ڕێگای دەرەوەی شار و ڕێگا سەختەکان شۆفێری دەکەن، لەناو شاریش ئەگەر توشی ڕووداو ببن هێندە سوک و ئاسانە کە بەبێ زیانی گیانی کۆتایی دێت و نابێتە هەواڵی ڕۆژ. واتە ڕووداوی سوک و قرچە و لێکخشان لە ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان باس بکرێت ئینجا دەبینن ڕۆژانه چەندە شۆفێری ژن توشی ڕووداو بووە.

4- هەرکاتێک ژنانیش وەکو پیاوان شۆفێری بکەن، وەکو پیاوانیش توشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبن.

بە شێوەکی گشتی هەر ژنێک وەکو پیاو شۆفێری و سەرەڕۆیی بکات، لە سیفات و خەسڵەکانی دیکەیشیدا لە پیاو دەچێت.

5- زۆرینەی پیاوان موراعاتی شۆفێری ژن دەکەن و خۆیان دەپارێزن لەوەی توشی کێشەیان بکەن.

6-زۆرینەی ژنان بە شێوەی زانستی و لە نوسینگەکانەوە فێری شۆفێری دەبن، بۆیە فێری سەرکێشی نابن.

7-  ڕێژەی ڕووداوی شۆفێری ژنان کەمتر نیە لە هی پیاوان، بەڵام لەبەر ئەوەی ژمارەی شۆفێری ژن کەمترە بە بەراورد بە ژمارەی شۆفێری پیاو، بۆیە بەو ڕێژە کەمەش توشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبن، ئەگەر سەردەمێک بێتە پێشەوە ژمارەی شۆفێری ژن چەند هێندەی ژمارەی شۆفێری پیاو بێت، ئینجا دەبینن ڕێژەی ڕووداوی هاتوچۆی دەستی شۆفێری ژنیش چەند هێنده بەرز دەبێتەوە.

ئا:د. ماکۆک محمد