راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین
سەرچاوە تەکنەلۆژییەکان بڵاویانکردووەتەوە کەوا کۆمپانیای فەیسبوک لە سیاسەتی ریکلامدا چەند گۆڕانکارییەک ئەنجام دەدات.
ئەو سەرچاوانە رایانگەیاندووە بەهۆی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی ئەمریکاوە، فەیسبوک بە نیازە کۆنتڕۆڵی ریکلامە سیاسییەکان بکات و لە ئەگەری سەرکەوتنی ئەو ئەزمونەشدا بۆ بەکارهێنەرانی جیهانی بەردەستدەخات.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، بەکارهێنەر دەتوانێت لە فەیسبوک و لە واڵی تایبەتی خۆی رێگە بە بڵاوکردنەوەی ریکلامەکان نەدات و نەهێڵێت بۆت بێت تا بێزارنەبێت و لە بەکارهێنانی فەیسبوک بەردەوامبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە هەڵبژاردنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نزیکە و تیایدا کێبڕکێی بەهێز لە نێوان ترەمپ و کاندیدەکانی دیکەدا بەدیدەکرێت.