به‌وێنه‌.. ئه‌ساڵه‌ دوای جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ به‌ ستایلێكی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌ركه‌وت

1468 جار خوێندراوەتەوە کات07:29 بەروار11-01-2020
به‌وێنه‌.. ئه‌ساڵه‌ دوای جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ به‌ ستایلێكی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌ركه‌وت

ڕاچڵه‌كین-

خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی ناوداری سووری ئه‌ساڵه‌ نه‌سڕی چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌ ئێستا هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و داوای له‌ هه‌واداره‌كانی كرد كه‌ به‌دوای ورده‌كاری بابه‌ته‌كه‌ و هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ نه‌چن.

شام كچه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ ئه‌ساڵه‌ ئاشكرای كردوه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ دایكی ناپاكی به‌رامبه‌ر كردوه‌ و ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ داوای جیابوونه‌وه‌ی‌ لێ بكات.

ئه‌مڕۆ ئه‌ساڵه‌ نوێترین وێنه‌ی‌ خۆی بڵاوكردۆته‌وه‌ و پێده‌چێت وه‌ك وه‌ڵامێك بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌ جیابوونه‌وه‌ی له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ خه‌مباره‌.