10 ڕێنمایی گرنگی پزیشكی هه‌موو كه‌س پێویسته‌ بیزانێت

223 جار خوێندراوەتەوە کات07:36 بەروار12-01-2020
10 ڕێنمایی گرنگی پزیشكی هه‌موو كه‌س پێویسته‌ بیزانێت

ڕاچڵه‌كین-

كۆمه‌ڵێك زانیاری گرنگ هه‌یه‌ هه‌موو كه‌س بۆ ژیانی ڕۆژانه‌ی‌ پێویستی پێی ده‌بێت، له‌م بابه‌ته‌دا به‌ 10 زانیاری گرنگ ئاشنا ده‌بیت.


1-ھەرگیز فوو لە خواردنی منداڵ مەکەن:
 لەبەر ئەوەی لەکاتی فوو لێکردندا بەکتریا لە لایەن کەسانی گەورەوە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵەکان کە ده‌بێتە ھۆی چەندین نەخۆشی لەوانەش کلۆری ددانەکان و نەخۆشیەکانی ناو دەم چونکە ھەمیشە کەسانی گەورە بەکتریای ناو دەمیان ھەیە. وە ھەگیز خواردنی خۆتان مەدەنێ چونکە بە ھەمان شێوە دەبێتە ھۆی ئەو نەخۆشیانە.

چارەسەر: لێگەڕێ با خواردنەکە بۆ خۆی سارد ببێتەوە ئینجا پێیان بدە.

2- لەکاتی لووت پژان سەر مەبەرە دواوە:
ئەگەری زۆرەوە بردنی سه‌رت بۆ دواوه‌ ببێته‌ هۆی ھۆی گیرانی گەروو بە خوێن و دواتر بۆ خنکان.

چارەسەر: بە پەنجەکانت فشار بکەرە سەر لووت و سەر بە ڕێکی بگرە و دابنیشە تا خوێنن بەربونەکە و نامێنێت.

3- کەسی بووراوە ڕاست مەکەوە ھەوڵبدە بە بیھێڵیتەوە:

بوورانەوە بە ھۆی دابەزینی لە پڕی فشاری خوێنەوەیە کە وا دەکات خوێن نەچێت بۆ مێشک کاتێك تۆ کەسێک ڕاست دەکەیتەوە وا دەکەیت ئەوەندەی تر خوێن نەچێت بۆ مێشکی.

چارەسەر: دەبێت کەسی بووراوە بە تەختی بھێڵیتەوە و وا بکەیت کە سەری لە سنگی نزم تر بێت بۆ ئەوەی خوێن بڕوا بۆ مێشکی و ئاسای بێتەوە و ھەوڵبدە دوای ھەستانەوەی دڵنیابەوە لە تەندرووستی.

4- ھەرگیز ژەھری مار لەڕێگای مژین دەرمەھێنە لە کەسی قوربانی:
لەبەر ئەوەی لە سەردەمی ئێستادا دژە-ژەھری زۆر بەھێز ھەیە کە کاریگەری ئەو ژەھری مارە ناھێڵێت و ئەوەش زۆر دەگمەنە کە ژەھری مار کووشندە بێت. کوشندەی ژەھر لە %0.05 ئەگەری ھەیە. وە توێژەرەوەکان دەڵێن کە گوایە مژینی ئەو ژەھرە یارمەتی کەسی قوربانی نادات کەواتە نەکردنی باشترە.

چارەسەر: کەسی قوربانی بە پاڵکەوتوی بھێڵەوە و ھەوڵبدە بیگەیەنیتە نزیکترین بنکەی تەندرووستی بۆ چارەسەر.

5- ددانت مەشۆ یەکسەر دوای ژەمە خۆراکەکان:

ئینامێڵ واتە بەشی سەرەوەی ددان زیانی پێ دەگات کە بەشی پارێزەرە.

چارەسەر: بەیانیان پێش خواردنی نانی بەیانی ددان بشۆن و ئەگەر ویستت دوای نان خواردن بیشۆی ئەوا ئاوێک لە دەم و ددان وەربدە و دوای ٤٠ خولەک بیشۆ.

6-ھەرگیز بە کەسێک مەکێشە کە خەریکە دەخنکێت لە کاتێکدا کە سەری ڕێک وەستاندووە:

لەو کاتەدا ئەگەری زۆرە ئەو شتەی بۆتە ھۆکاری کۆکەی زیاتر بەرەو خوارەوەی بڕوات و خراپتری کات.

چارەسەر: ھەوڵبدە کەسەکە سەر بەرەو خوارەوە درێژ کات و ئەگەر باش نەبوو ھەوڵبدە بە بەینی شانەی تا ئەو شتە دێتە دەرەوە.

7- ھەرگیز ڕاستەوخۆ سەھۆڵ مەخەرە سەر ڕووشاوی:
کاتێک کە ئەو سەھۆڵە ئەخەیتە سەری ڕاستەوخۆ دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی جووڵەی خوێن لەو شوێنەدا کە وادەکات چاک بوونەوەکە دوا بکەوێت.

چارەسەر: سەھۆڵەکە بخەرە ناو خاولیەک و ئینجا بۆ سەر ئەو شوێنەی ڕووشاوە و با زیاتر لە 10 خولەک نەخایەنێت.

8- کەرە و سەھۆڵ بەکارمەھێنە بۆ سووتاوی:

ئەم قسەیەی کە لەلایەن ژنە بەتەمەنەکان وە کراوە یارمەتی چارەسەر کردنی سووتاوی نادات.سووتاویەکە زیاتر بە ناو پێستدا دەڕوات بۆیە دەبێت زوو ساردی بکەینەوە و ڕێگری لێ بکەین.

چارەسەر: شوێنی سووتاوی لەبەردەم ئاوێکی ساردا دابنێ بۆ ماوەی 20 خوولەک.

9-کاتێک دەستت دەتەزێ لە سەرمادا بەزووی گەرمی مەکەره‌وه‌:
چونكه‌ ئه‌مه‌ دەبێتە ھۆی سووتادنی دەستت و ئازارێکی زۆری پێ دەگات.

چارەسەر: ھەوڵبدە بیخەیتە ئاوێکی شیلەتێنەوە نەوەک زۆر گەرم بۆ ئەوەی زیان بە پێستت نەگەیەنێ و تووشی ئازارێکی زۆرت نەکا.

10- هەرگیز بووتڵی پلاستیکی پڕمەکەوە لە ئاو:

لە پلاستیکدا جۆرێک لە مادەی کیمیای و ژەھراوەی ھەیە کە لە کاتی چەند جار بەکارھێنانەوەی دەبێتە ھۆی درووستیکردنی ئەو ژەھرە.

چارەسەر: بووتڵی تایبەت بکڕە و ئاوی تێکەرەوە و دووربە لەو کێشانە.