عیراق خۆی بۆ رووداوی سروشتی ئامادە دەكات

2479 جار خوێندراوەتەوە کات07:41 بەروار13-01-2020
عیراق خۆی بۆ رووداوی سروشتی ئامادە دەكات

راچڵەكین

حكومەتی عیراق ئامادەكاری بۆ ئەگەری روودانی بوومەلەرزە دەكات، فەرمانگەی بەرگریی شارستانیش ئاشكرای دەكات وڵات كەوتووەتە سەر هێڵی بوومەلەرزەو خۆیان بۆ هەر پێشهاتێك ئامادە دەكەن.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عیراق، ئەمڕۆ  13-1-2020، لیژنەی باڵای بەرگری شارستانی، بە سەرۆكایەتی بریكاری وەزیری ناوخۆی عیراق، كۆبووە بەمەبەستی چاودێریكردنی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی هەردوو رووباری دیجلەو فورات و ئامادەكاریی بۆ ئەگەری روودانی لافاو.

راگەیاندراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئامادەكارییەكان كرا بۆ ئەگەری روودانی بوومەلەرزە لەناوچە جیاجیاكانی عیراق، بەتایبەتی كە ئێستا وڵات كەوتووەتە سەر هێڵی بوومەلەرزە.

لەماوەی رابردوودا، چەندین جار بوومەلەرزە بە پلەی جیاواز لەناوچە جیاجیاكانی عیراق روویداو زیانی گەورەی لێكەوتەوە.