10 نیشانه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ گه‌وره‌بوونی پرۆستات

1433 جار خوێندراوەتەوە کات08:18 بەروار13-01-2020
10 نیشانه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ گه‌وره‌بوونی پرۆستات

ڕاچڵه‌كین-

یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی‌ ڕوبه‌ڕوی پیاوان ده‌بێته‌وه‌ گه‌وره‌بوونی پرۆستاته‌، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر سه‌رباز 10 نیشانه‌ ڕون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پیاوان له‌كاتی گه‌وره‌بوونی پرۆستات هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن.

1- نەخۆشەکە بە نارەحەت میز دەکات یان میزی بۆ ناکرێت
2- نەخۆشەکە زوو زوو دەچێتە توالێت و میزێکی کەمیش دەکات
3- نەخۆش میزەکەی دەبیت بە دوو بە ش(دوو فاق دەبیت)
4- نەخۆشەکە پاش میزی دەبێت ،ناتوانێت میزڵدانی بەتاڵ بکات
5- سووربوونی ڕەنگی میز
6- نەخۆشوکە خۆی تەڕدەکات و میزی پێ ڕاناگیرێت
7- لەخەو هەستان بو میزکردن زیاد لە جارێک لە شەواندا
8- میزگیران پیوست بە دانانی سۆندەی میز دەکات
9- هەوکردنی میزڵدان
10- ئاوسانی گورچیلەکان یان سست بوونیان

تێبینی: نەخۆش لە وانەیە نیشانەیەک یان چەند نیشانەیەکی هەبێت