شه‌ش خۆراك چاره‌سه‌ری هه‌ڵوه‌رینی قژ ده‌كات

796 جار خوێندراوەتەوە کات10:22 بەروار13-01-2020
شه‌ش خۆراك چاره‌سه‌ری هه‌ڵوه‌رینی قژ ده‌كات

ڕاچڵه‌كین-

هه‌ڵوه‌رینی قژ یه‌كێكه‌ له‌ گرفته‌ باوه‌كان له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی خانمان و پیاواندا، زۆر جار كه‌می ڤیتامین و پێكهاته‌یه‌كی خۆراكی له‌ له‌شدا ئه‌م كێشه‌یه‌ دروست ده‌كات، خواردنی شه‌ش خۆراك یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ڵوه‌رینی قژ ده‌ده‌ن.

1-باده‌م:
ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین  ئی و بیۆتین تاڵه‌كانی قژ به‌هێز ده‌كات و خۆراك ده‌دات به‌ پێستی سه‌ر.

2-ماسی سالمۆن:
ئه‌گه‌رچی تامه‌كه‌ی‌ ڕه‌نگه‌ لای زۆر كه‌س خۆش نه‌بێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی ئۆمیگا سێ یه‌ هاوشێوه‌ی‌ باده‌م زۆر به‌سووده‌ بۆ تاڵه‌كانی قژ و پێستی سه‌ر.

3-سپێناغ:
ئه‌م جۆره‌ سه‌وزه‌یه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی ڤیتامین ئه‌ی‌ یه‌ چه‌وری سه‌ر هاوسه‌نگ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ تاڵه‌ قژه‌كان ته‌ندروستبن.

4-گۆشتی سوور:
ئاسن و زینك دوو پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كی گۆشتی سوره‌ و ئه‌مانه‌ش پێویستن بۆ گه‌شه‌ی‌ تاڵه‌كانی قژ.

5-ئه‌ڤۆگادۆ:
ئه‌و ڕۆنه‌ سروشتیه‌ی له‌ناو ئه‌م میوه‌یه‌دا هه‌یه‌ تاڵه‌كانی قژ به‌ گه‌شاوه‌یی و نه‌رمی ده‌هێڵێته‌وه‌.

6-میوه‌كان:
ئه‌گه‌ر گرفتی هه‌ڵوه‌رینی قژت هه‌یه‌ پرته‌قاڵ و كیوی و مانگۆ بخۆ، ئه‌مانه‌ باشترین سه‌رچاوه‌ی‌ ڤیتامین سی و كۆلاجینن بۆ قژ و تاڵه‌كانی قژ له‌ قرتان ده‌پارێزن.