ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شه‌كره‌ی‌ جۆری دوو كه‌مده‌كاته‌وه‌

258 جار خوێندراوەتەوە کات10:39 بەروار13-01-2020
ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شه‌كره‌ی‌ جۆری دوو كه‌مده‌كاته‌وه‌

ڕاچڵه‌كین-

زاناكان له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێوه‌ ئاشكرایان كردوه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ چوار كوپ قاوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ جۆری دووه‌می نه‌خۆشی شه‌كره‌ و به‌رزی په‌ستانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه‌.

توێژه‌ره‌وه‌كان له‌ هه‌ردوو زانكۆی "ناڤار  له‌ ئیسپانیا و كاتانیا له‌ ئیتاڵیا" باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قاوه‌ له‌ كافاین به‌تاڵ بكرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ هه‌مان سوودی ده‌بێت و ده‌ڵێن ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ی‌ جۆری دووه‌م.

هۆكاری ئه‌م سووده‌ی‌ قاوه‌ گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌بوونی مادده‌كانی "پۆلیفینۆل و تریگۆنیلین و میلانۆیدین" كه‌ هه‌مویان تایبه‌تمه‌ندی دژه‌ هه‌وكردن و ئۆكساندنیان تیادایه‌.