به‌وێنه‌..جوانكیله‌كه‌ی‌ مۆسكۆ له‌نێوان ژیان و مردندایه‌

1213 جار خوێندراوەتەوە کات11:08 بەروار13-01-2020
به‌وێنه‌..جوانكیله‌كه‌ی‌ مۆسكۆ له‌نێوان ژیان و مردندایه‌

ڕاچڵه‌كین-

خانمه‌ نمایشكه‌ری جلوبه‌رگی ڕوسی كیسینیا بۆنتۆس له‌ قۆناغێكی هه‌ستیاری نێوان ژیان و مردن دایه‌ دوای ئه‌و ڕوداوه‌ كتوپڕه‌ی‌ به‌سه‌ری هات و له‌ په‌نجه‌ره‌ی‌ ماڵی هاوڕێیه‌كیه‌وه‌ كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌.

Ксения Пунтус

كیسینیا بۆنتۆس ته‌مه‌نی 21 ساڵه‌ و له‌ شوقه‌ی‌ یه‌كێك له‌ هاوڕێكانی له‌ نهۆمی سێهه‌مدا بووه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م ڕووداوه‌ی‌ به‌سه‌ر بێت، و یه‌كێك له‌و كرێكارانه‌ی‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانیان خاوێن كردۆته‌وه‌ له‌ سه‌رمایه‌كی توندا ئه‌م خانمه‌ی‌ به‌ بێ هۆشی دۆزیوه‌ته‌وه‌.

Ксения Пунтус

ئه‌م خانمه‌ دوای كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ ئێسكی قاچ و حه‌وز و سنگی شكاوه‌ و ته‌نها ناوی خۆی بیر ماوه‌ و هه‌موو شتێكی دیكه‌ی‌ بیرچۆته‌وه‌ و تا ئێستاش ڕوون نییه‌ كێن ئه‌وانه‌ی‌ ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجامداوه‌.

Ксения Пунтус

ئه‌لیسیا كافیلنیكۆفا هاوڕێیه‌كی نزیكی كسینیا یه‌ و ده‌ڵێت" ئه‌م ڕووداوه‌ی‌ به‌سه‌ر هاوڕێكه‌مدا هاتووه‌ زۆر خه‌مهێنه‌ره‌ و ته‌نها ئه‌وه‌مان پێ ده‌كرێت نوێژ بكه‌ین و بپاڕێینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ باش ببێته‌وه‌ چونكه‌ جگه‌ له‌ناوی خۆی هیچ شتێكی دیكه‌ی‌ بیر نه‌ماوه‌"

Ксения Пунтус
ئه‌لیسیا به‌ ته‌واوه‌تی ئه‌وه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌ هاوڕێكه‌ی‌ ئالوده‌ی‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر بوبێت و تا ئێستاش كه‌یسه‌كه‌ به‌ ئاڵۆزی ماوه‌ته‌وه‌.