كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی كۆتایی هات

700 جار خوێندراوەتەوە کات01:39 بەروار14-01-2020
كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی كۆتایی هات

راچڵەكین-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 14-1-2020 یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی سەركرادیەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆتایی هات.

بەگوێرەی زانیارییەكانی (راچڵەكین)، لەو كۆبوونەوەیەدا 20 ئەندام دەستنیشانكراون بۆ ئەوەی دەسەڵاتەكان لەپەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی دیاری بكەن.

ئەو ٢٠ كەسە پێداچوونەوە بەپەیڕەو دەكەن و رێككەوتن لەسەر پەیرەو دەسەڵاتەكان دەنووسنەوە.

رۆژی 21-12-2019 چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی لە سلێمانی بە ‏ئامادەبوونی زیاتر لە هەزار ئەندام دەستیپێكرد، لە كۆنگرەكەدا تەنیا ‏ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و ئەنجوومەنی ‏سەركردایەتی هەڵبژێردران.

لە كۆنگرەدا نزیكەی 450 ئەندام خۆیان بۆ ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی سەركردایەتیی یەكێتی كاندیدكرد، دواتر 121 كەس بۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتیی گشتیی یەكێتی هەڵبژردران.

رۆژی 11-1-2020،ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرپەرشتیی كۆسرەت رەسووڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی، یەكەم كۆبوونەوەی خۆی كرد.