ئەردۆغان: رێگەنادەین نەوەی عوسمانییەكان لە لیبیا كۆمەڵكوژ بكرێن

187 جار خوێندراوەتەوە کات02:47 بەروار14-01-2020
ئەردۆغان: رێگەنادەین نەوەی عوسمانییەكان لە لیبیا كۆمەڵكوژ بكرێن

راچڵەكین-

سەرۆككۆماری توركیا دەڵێت، لە سووریا، لیبیا و دەریای ناوەڕاست بە دوای كێشەدا ناگەڕێن، "هەرگیز ئارەزوویەكی داگیركەرانەمان نییە." 

رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ سێشەممە 14-1-2020 لە كۆبوونەوەی لەگەڵ پەرلەمانتارانی ئاكپارت، رایگەیاند:" ئەگەر پێویست بكات ئامادەین بەر بە پێشێلكردنی ئاگربەست بگرین لە لایەن رژێمی سووریا."

وتیشی، حكومەتێك نییە لە سووریا گفتوگۆی لەگەڵدا بكەن و هیچ پەیوەندییەكیان لەگەڵ رژێمی سووریادا نییە. ئاماژەی بەوەشكرد:" رژێمی دیمەشق خوێنڕێژە و خەڵكەكەی خۆی دەكوژێت".

لەبارەی بارودۆخی لیبیا، ئەردۆغان ووتی:" ئەوانەی دەڵێن 'چی بكەین لە لیبیا'، لە سیاسەت نازانن. هەروەها لە مێژووش نازانن، ئەگەر توركیا ئاوای نەكردا یە ئێستا حەفتەری كودەتاچی دەستی بەسەر هەموو وڵاتەكەدا دەگرت و تەواوی گەلی لیبیا دەكەوتە ژێر ستەمكاری ئەو".

وتیشی: "لە نزیكەوە چاودێری دانوستانەكانی لیبیا دەكەین، رێگەنادەین نەوەی عوسمانییەكان لە لیبیا كۆمەڵكوژ بكرێن."