ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشانانه‌ له‌ تۆدا هه‌یه‌ سه‌ردانی پزیشكی ده‌رونی بكه‌

5865 جار خوێندراوەتەوە کات05:18 بەروار14-01-2020
ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشانانه‌ له‌ تۆدا هه‌یه‌ سه‌ردانی پزیشكی ده‌رونی بكه‌

ڕاچڵه‌كین-

هه‌موو مرۆڤێك به‌ دۆخێكی ناجێگیر و نائاسیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌ به‌رده‌وامی هه‌ست به‌ چه‌ند حاڵه‌تێك بكات ئه‌وه‌ مانای وایه‌ له‌ڕووی هه‌ست و سۆز و ده‌رونیه‌وه‌ ئارام نیه‌ و باشتر وایه‌ سه‌ردانی پزیشكی ده‌رونی بكات.

1-به‌رده‌وام هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌یت تۆ قوربانیت و زوڵمت لێكراوه‌:
به‌كێك له‌ نیشانه‌كانی نائارامی ده‌رونی و نه‌بوونی متمانه‌ به‌ خود ئه‌وه‌یه‌ تاك به‌رده‌وام هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات قوربانیه‌ و ئه‌وانی دیكه‌ سته‌می لێ ده‌كه‌ن.

2-خۆشویستن به‌ ڕێژه‌ی‌ خاوه‌ندارێتی:
ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌یه‌ له‌ ژیانتدا خۆشت بوێت به‌ ڕادده‌یه‌ك ده‌ته‌وێت ته‌نها خۆت خاوه‌نی بیت ئه‌وه‌ مانای وایه‌ تۆ له‌ڕوی ده‌رونی و سۆزداریه‌وه‌ ئارام نیت و پێویستت به‌ كه‌سێك هه‌یه‌ بۆشاییه‌كانی ژیانت بۆ پڕ بكاته‌وه‌.

3-ڕازی نه‌بوون له‌ شێوه‌ی‌ ڕوخسار و جه‌سته‌:
گرنگیدان به‌ شێوه‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ و خودی خۆت بابه‌تێكی گرنگه‌ به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی‌ بۆ سه‌رنجڕاكێشانی ئه‌وانی دیكه‌ ئه‌م كاره‌ بكه‌یت و هیچكات له‌و خۆت ڕازی نه‌بیت ئه‌وه‌ ئاسایی نییه‌.

4- هه‌موان ده‌توانن كارت تێ بكه‌ن:
نه‌بوونی ڕا و بۆچوونی خۆت له‌باره‌ی‌ ژیانی تایبه‌تی خود یه‌كێكه‌ له‌و گرفتانه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ بی‌ ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن كه‌ متمانه‌یان به‌خۆیان نییه‌.