بەرشلۆنە دەوڵەمەندترین یانەی جیهانە

242 جار خوێندراوەتەوە کات08:08 بەروار14-01-2020
بەرشلۆنە دەوڵەمەندترین یانەی جیهانە


به‌پێی زانیارییه‌كانی كۆمپانیای دیلۆیت له‌ وه‌رزی ٢٠١٨-٢٠١٩دا له‌ خوله‌كانی تۆپی پێدا، یانه‌ی بەرشەلۆنەی ئیسپانیی زۆرترین داهاتی ده‌ستكه‌وتووه‌. 

به‌پێ ئه‌و راپۆرته‌ی بۆ جاری ٢٣هه‌مینه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای دیلۆیت، بۆ راوێژكاریی ئابووریی، بڵاوده‌كرێته‌وه‌، یانه‌ی بەرشەلۆنە به‌ ده‌ستكه‌وتنی بڕی ٨٤٠ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار یورۆ له‌ ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ئه‌و یانانه‌دا دێت كه‌ زۆرترین داهاتیان هه‌بووه‌ و به‌وشێوه‌یه‌ش كه‌وتووه‌ته‌ پێش یانەی ریال مه‌درید.

یانه‌ كه‌ته‌لۆنییەکە كه‌ وه‌رزی پێشتری به‌ به‌ده‌ستهێنانی ٦٩٠ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار یورۆ ته‌واوكردبوو، له‌ وه‌رزی ٢٠١٨-٢٠١٩دا داهاته‌كه‌ی به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا ٢٢ زیادكردووه‌ و بووه‌ته‌ یه‌كه‌م یانه‌ كه‌ به‌ربه‌ستی ٨٠٠ ملیۆن یورۆ تێده‌په‌ڕێنێت. له‌ ریزبه‌ندیی ئه‌و یانانه‌ی كه‌ له‌ هه‌مان وه‌رزدا زۆرترین داهاتیان هه‌بووه‌، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌ ٧٥٧ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار یورۆ له‌ پله‌ی دووه‌مدایه‌ و مانچسته‌ر یونایتد به‌ ٧١١ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار یورۆ له‌ پله‌ی سێیه‌مدایه‌. 

هاوكات یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی دوایین پاڵه‌وانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا، سه‌ره‌ڕای زیادكردنی داهاته‌كه‌ی به‌ بڕی ٩١ ملیۆن یورۆ و گه‌یاندنی به‌ ٦٠٤ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار یۆرۆ، به‌ڵام هاوشێوه‌ی وه‌رزی رابردوو له‌ ریزبه‌ندیی حه‌وته‌می ئه‌و یانانه‌دا دێت كه‌ زۆرترین داهاتیان هه‌یه‌. 

ریزبه‌ندیی ٢٠ یانه‌ی یه‌كه‌م له‌و یانانه‌ی زۆرترین داهاتیان هه‌بووه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌: 

داهاتی وه‌رزی ٢٠١٨-٢٠١٩ (ملیۆن یۆرۆ)

١- بەرشەلۆنە   840,8
٢- ریال مه‌درید 757,3
٣- مانچسته‌ر یونایتد 711,5
٤- بایرن میونشن 660,1
٥- پاریسان جێرمان 635,9
٦- مانچسته‌ر سیتی  610,6 
٧- لیڤه‌رپوڵ 604,7
٨- تۆتنهام 521,1
٩- چێڵسی 513,1 
١٠- یوڤێنتوس 459,7
١١- ئارسناڵ 445,6 
١٢- برووسیا دۆرتمۆند 377,1 
١٣- ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید 367,6 
١٤- ئینته‌ر 364,6
١٥- شاڵگه‌ 324,8
١٦- رۆما 231
١٧- لیۆن 220,8
١٨- وێستهام یونایتد 216,4 
١٩- ئیڤه‌رتۆن 213
٢٠- ناپۆلی 207,4