ئازاردانی خود چییه‌؟

175 جار خوێندراوەتەوە کات09:06 بەروار16-01-2020
ئازاردانی خود چییه‌؟

ڕاچڵه‌كین-

ئازاردانی خود بریتییە لەوەی کاتێک کەسێک ئازاری جەستەی خۆی دەدات بە مەبەست. برینەکان دەکرێت سادە بن، بەڵام هەندێک جار دەکرێت زۆر جددی بن. دەکرێت جێبرینی هەمیشەیی جێبهێڵن یاخود کێشەی گەورەی تەندروستی بۆ کەسەکە درووست بکەن. هەندێک لە نموونە ئازاردانی خود بریتیە لە:

1-بڕینی جەستە (وەک بەکارهێنانی گوێزان، چەقۆ، یان شتێکی دیکەی تیژ بۆ بڕینی پێستی جەستە)
2- بۆکزلێدانی جەستە یاخود لێدانی بۆکز لە شتەکانی دەوروبەر (وەک دیوار)
3-سووتاندنی جەستەت بە جگەرە، شقارتە یاخود بە مۆم
4- دەرهێنانی تاڵە مووەکانی لەشت بە مەبەستی ئازاردان
5- کردنی کەلوپەل و شت بەناو کراوەکانی جەستەدا
6-شکاندنی ئێسکی جەستە یاخود ڕووشاندنی پێست
7-ئازاردانی خوود نەخۆشییەکی دەروونی نیە. جۆرێکە لە هەڵسوکەوت، شێوازێکی ناتەندرووستە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەستی زۆر بەهێزدا. بەڵام هەندێک لەو کەسانەی کە ئازاری خۆیان دەدەن جۆرێک لە نەخۆشیی دەروونیان هەیە.

ئەو کەسانەی کە ئازاری خۆیان دەدەن بە شێوەیەکی گشتی هەوڵی ئەوە نادەن کە خۆیان بکوژن. بەڵام لە مەترسیی زیاتری خۆکوشتندان ئەگەر یارمەتیی پێویست وەرنەگرن.

بۆچی خەڵکی ئازاری خۆیان دەدەن؟

هۆکارگەلێکی جیاواز هەیە کە بۆچی خەڵکی ئازاری خۆیان دەدەن. بەگشتی کێشەیان هەیە لە مامەڵەکردن و کۆنتڕۆڵکردنی هەستەکانیان. ئازاری خۆیان دەدەن تاوەکو:

1- وا لە خۆیان بکەن هەست بە شتێک بکەن، لە کاتێکدا هەست بە سڕی یاخود بە بۆشی دەکەن لەناخیاندا.
2- ڕێ لە بیرکەوتنەوەی یادەوەریی ناخۆش بگرن.
3- پیشانی خەڵکی بدەن کە پێویستیان بە یارمەتییە.
4- دەرچەیەک بۆ ئەو هەستە قووڵانە بدۆزنەوە کە سەراپا داگیریکردوون، وەک تووڕەیی، تەنهایی یاخود بێدەسەڵاتی.
سزای خۆیان بدەن.
5-هەست بە لێپرسراوی بکەن.

س:tellmedoctors.