به‌وێنه‌.. له‌برسا مرد

695 جار خوێندراوەتەوە کات09:15 بەروار16-01-2020
به‌وێنه‌.. له‌برسا مرد

ڕاچڵه‌كین-

خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵ به‌هۆی به‌دخۆراكییه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌كاركردنی ڕۆژانه‌ی‌ دده‌ستی كه‌وتووه‌ بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی براكه‌ی‌ خه‌رجی كردووه‌.

Wu Huayan from China's Guizhou Province has died after suffering from complications brought by malnutrition. Her parents both died and she had to look after her ill brother

وو هوایان كێشی ته‌نها 20 كیلۆگرام بووه‌ و بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ وێنه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان توڕه‌بوونی چینیه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ چیرۆكه‌كه‌ی‌ گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ و خێرخوازه‌كان پاره‌یان بۆ كۆكرده‌وه‌.

She ate as little as possible, leading her to be malnourishedShe was only allowed to eat two steam buns or two bowls of plain steamed rice each day because of her financial situation

هوایان ماوه‌ی‌ 5 ساڵه‌ به‌ به‌رده‌وامی خۆراك كه‌مده‌خوات توشی گرفتی دڵ و گورچیله‌كانی بووه‌، و له‌ ته‌مه‌نی 4 ساڵیه‌وه‌ دایكی له‌ده‌ستداوه‌ و هێشتا نه‌یتوانیوه‌ خوێندن ته‌واو بكات چونكه‌ دوای مردنی دایكی خۆی ئه‌ركی گه‌وره‌كردنی براكه‌ی‌ و خزمه‌تكردنی مام  و ئامۆژنی له‌ ئه‌ستۆ گرتوه‌ و مانگانه‌ 300 یوان ی به‌كاركردن په‌یدا كردوه‌.

برای هوایان نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌یه‌ و ئه‌میش ناچار بووه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی په‌یدای ده‌كات له‌ براكه‌یدا خه‌رجی بكات و ته‌نها 2 یوانی چینی بۆخۆی ماوه‌ته‌وه‌ و ماوه‌ی پێنج ساڵه‌ ته‌نها برنج و بیبه‌ری خواردوه‌ و ئه‌و كاته‌ی‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ باڵای ته‌نها 135 سانتیمه‌تر بووه‌.

به‌هۆی به‌د خۆراكییه‌وه‌ هوایان ته‌واوی موه‌كانی  برۆ و برژانگی و نیوه‌ی‌ قژه‌ سه‌ری هه‌ڵوه‌ریوه‌ و دواجار گیانی له‌ده‌ستداوه‌.