ڕاچڵهكین-
درامای کوردی ( زارا ) وەرگیراو لە رۆمانی نوسەری بە ناوبانگی كورد موحەمەد قازی ییە و تیشک دەخاتە سەر خۆشەویستی راستەقینە و کلتوری رەسەنی کوردایەتی.
لهم بارهیهوه سوهەیب شێخ ئەحمەد بەڕیوەبەری راگەیاندنی پەریا فیلم تایبهت به ڕاچڵهكین وتی "ئەم درامایە ژمارەیەک ئەکتەری بە توانای رۆژهەڵاتی کوردستان بەشدارییان تێدا کردووەو لە ٢٥ ئەڵقە پێکدێت و هەر ئەڵقەیەکی ٣٥ خولەکەو، دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری بە توانای کورد سەید پەیام حسێنی بەرهەمی هێناوە و چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە لە شاشەی یەکێک لە کەناڵەکانی کوردستان پەخش بکرێت."
كۆمپانیای پەریا فیلم، بنکەی سەرەکی لە شاری سنەی رۆژهەڵاتە و لە سلێمانیش نوێنەرایەتی هەیە و زیاتر لە پێنج ساڵە کاری بەرهەم هێنانی فیلم -دراما- دیکیۆمێنتاری- بەرنامەی تەلەفزیۆنی و دەیان کاری هونەری دیکەیە و بەرهەمەکانی بەشداری چەندین ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتییان کردووە.
لە ئێستاشدا وەک تاکە کۆمپانیا و دەرهێنەرانی کورد و هەروەها وەک تەنها نوێنەری سینەمای ئێران بە کورتە فیلمی ( کۆلارەکان ) بانگهێشتی حەفتایەمین ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەرلین کراوە و چاوەروان دەکرێت براوەی یەکێک لە خەڵاتەکانی فیستیڤاڵ بێت.





