خۆپیشاندەرانی بەغدا داوای پاراستنیان لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەن

58 جار خوێندراوەتەوە کات06:34 بەروار17-01-2020
خۆپیشاندەرانی بەغدا داوای پاراستنیان لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەن

راچڵەكین

خۆپیشاندەرانی شاری بەغدا داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەن گیانیان بپارێزن و لە مەترسییەكانیش دووریان بخەنەوە.

ئەمڕۆ 17-1-2020، خۆپیشاندەكانی ناڕازی لە بەغداو زۆربەی شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق بەردەوام بوو.

بەگوێرەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لەلایەن چالاكوانانەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، ژمارەیەك خۆپیشاندەر، لەكاتی بەشداریكردنیان لە خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی شاری بەغدا، لافیتەیەكیان بەرزكردووەتەوەو تیایدا داوا لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەن، پارێزگارییان لێ بكەن و ئەو مەترسییانەشیان لەسەر دووربخەنەوە، كە بەهۆی بەردەوامبوونیان لە خۆپیشاندانەكان، لەسەریان دروستبووە.