كۆمپانیای ئەپڵ شەحنی ئایفۆن دەگۆڕێت

811 جار خوێندراوەتەوە کات07:19 بەروار17-01-2020
كۆمپانیای ئەپڵ شەحنی ئایفۆن دەگۆڕێت

راچڵەكین

كۆمپانیای ئەپڵ-ی ئەمریكی لەژێر گوشارەكانی یەكێتی ئەوروپا، بەنیازە شەحنی مۆبایلی ئایفۆن بگۆڕێت.

بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان، یەكێتی ئەوروپا گوشارەكانی بۆسەر كۆمپانیای ئەپڵ چڕكردووەتەوە، بۆ ئەوەی ناچاری بكات جارێكی تریش شەحنی مۆبایلی ئەیفۆن بگۆڕێت، بۆئەوەی گونجاو بێت لەگەڵ سەرجەم مۆبایلە زیرەكەكانی تر.

لەوبارەیەوە كەناڵی سكای نیوز بڵاویكردووەتەوە، هەرچەندە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی مۆبایلی زیرەك هاندراون تاوەكو شەحنێكی یەكگرتوو بەرهەمبهێنن، كە بۆ هەموو جۆرە مۆبایلێكی زیرەك بەكاربێت، بەڵام بەرپرسانی  یەكێتی ئەوروپا رایانگەیاندووە ئەو هاندانە هیچ ئەنجامێكی دڵخۆشكەری لێ نەكەوتووەتەوە.

ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا بڕیاریانداوە لە كۆبوونەوەی داهاتوویاندا، دەنگ لەسەر رێوشوێنەكانی پەیوەست بە یەكخستنی شەحنی مۆبایلە زیرەكەكان بدەن.