ئەمریكا: سزاكانی سەر ئێران بەردەوام دەبێت

72 جار خوێندراوەتەوە کات07:34 بەروار17-01-2020
ئەمریكا: سزاكانی سەر ئێران بەردەوام دەبێت

راچڵەكین

نێردەی ئەمریكا بۆ ئێران هەڵوێستی وڵاتەكەی لەبارەی سزا سەپێندراوەكانی سەر تاران ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: ئەگەر ئێران سیاسەتەكانی تایبەت بە پشتگیری تیرۆر نەگۆڕێت، سزاكانی سەری بەردەوام دەبێت و سزای نوێشی بەسەردا دەسەپێنین.

براین هوك، نێردەی ئەمریكا بۆ ئێران، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، كە ئەمڕۆ 17-1-2020 ئەنجامیدا، رایگەیاند، سزاكانمان بۆسەر ئێران بەردەوام دەبێت و هیچ گۆڕانكارییەكیش لە هەڵوێستەكانمان بەرامبەر ئەو وڵاتە رووینەداوە.

وتیشی: لابردنی سزاكانی سەر ئێران، پەیوەستە بە گۆڕینی هەڵوێستی ئەو وڵاتە لە كۆتایی هێنان بە پشتگیریكردنی تیرۆر، ئەگەر تاران دەستبەرداری پشتیوانیكردن لە تیرۆریستان نەبێت، ئێمەش سزاكانمان بەردەوام دەبێت و سزای نوێیشی بەسەردا دەسەپێنین.

راین هوك ئاماژەی بە كاریگەریی سزا سەپێندراوەكانی سەر ئێران كردو ئاشكراشیكرد، واشنتۆن سزای بەسەر حەسەن شەهرپور فەرماندەی سوپای پاسداراندا سەپاندووە بەهۆی بەكارهێنانی توندوتیژی لەدژی خۆپیشاندەرانی مەدەنی لە وڵاتەكەی.