بەغدا.. ژمارەی كوژراوو بریندار لە زیادبووندایە.. نوێكراوەتەوە

109 جار خوێندراوەتەوە کات07:44 بەروار17-01-2020
بەغدا.. ژمارەی  كوژراوو بریندار لە زیادبووندایە.. نوێكراوەتەوە

راچڵەكین

خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی شاری بەغدا، توندوتیژی لێكەوتەوەو بەهۆی تەقەكردنی هێزە ئەمنییەكانیش، 2 خۆپیشاندەر كوژران و 23 كەسی دیكەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ 17-1-2020، لەكاتی بەرێوەچوونی خۆپیشاندانی ناڕازی لەشاری بەغدا، لەنزیك پردی سنك لەناوەڕاستی ئەو شارە، گرژی و پێكدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان دروستبوو.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، لەئەنجامی پێكدادانەكەو بەهۆی تەقەكردنی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەكان لە خۆپیشاندەران، 2 كەس كوژران و 23 كەسی دیكەش بریندار بوون.

لە دەستپێكی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی بەغدا، خۆپیشاندەران داوایان لە نەتەوە یەكگرتووەكان كردبوو، گیانیان بپارێزن.