واشنتۆن سزا بەسەر ژمارەیەك بەرپرسی باڵای عیراق دەسەپێنێت

996 جار خوێندراوەتەوە کات08:09 بەروار17-01-2020
واشنتۆن سزا بەسەر ژمارەیەك بەرپرسی باڵای عیراق دەسەپێنێت

راچڵەكین

ئیدارەی ئەمریكا ئامادەكاری بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ژمارەیەك بەرپرسی باڵای عیراق دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش لیستێكی نوێی بەناوی ئەو كەسانە ئامادەكردووە كە تۆمەتبارن بە پێشیلكردنی مافی مرۆڤ و تێكدانی ئاسایشی گشتی.

ئاژانسی هەواڵی ئەخبارییە، بڵاویكردووەتەوە، لیسنە نوێیەكەی ئەمریكا كە بە لیستی رەش ناودەبرێت، ناوی چەندین بەرپرسی باڵای عیراقی تێدایە، كە دەكەونە بەر سزاكانی واسنتۆن. 

ئاژانسەكە بێ ئەوەی ناوی هیچ كەسێكی ناو لیستەكە ئاشكرا بكات، ئاماژەی بەوەكردووە لیستەكەی ئەمریكا ناوی ئەو بەرپرسە باڵایانەی عیراقی تێدایە كە تۆمەتبارن بە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و كاركردن بۆ تێكدانی سەقامگیری و ئاسایشی گشتی.