عیراق خاوەنی خراپترین هێڵی ئینتەرنێتە

109 جار خوێندراوەتەوە کات08:36 بەروار17-01-2020
عیراق خاوەنی خراپترین هێڵی ئینتەرنێتە

راچڵەین

پێگەیەكی جیهانیی تایبەت بە ریزبەندكردنی وڵاتان لەڕووی خێرایی هێلەكانی ئینتەرنێت، عیراق بە یەكێك لە خراپترین ئەو وڵاتانە دادەنێت لەڕووی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت و هێڵەكەشی یەكێكە لە هێڵە خاوەكانی جیهان.

پێگەی سبید تێست، كە تایبەتە  بە پۆلێنی جیهانی بۆ خێرایی هێڵەكانی ئینتەرنێت، لە نوێترین پۆلبەندیدا كە 177 وڵاتی جیهانی گرتووەتەوە، عیراقی وەك یەكێك لە خراپترین ئەو وڵاتانە پۆلین كردووە لەڕووی خراپیی هێڵی ئینتەرنێت.

لە ریزبەندییەكەدا، عیراق لە پلەی 107 دێت، كە خێرایی ئینتەرنێتەكەی 23. 13 مێگابایتە.