پۆلیسی هەولێر؛ منداڵێكی توشبوو بە نەخۆشی ئۆتیزم دۆزراوەنەوە

107 جار خوێندراوەتەوە کات05:31 بەروار18-01-2020
پۆلیسی هەولێر؛ منداڵێكی توشبوو بە نەخۆشی ئۆتیزم دۆزراوەنەوە

راچڵەكین ـ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، منداڵێكیان دۆزیوەتەوە، كە نەخۆشی ئۆتیزمی هەیە، داوا لە خانەوادەكەی دەكەن سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بكەن بۆ وەرگرتنەوەی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ئاگادارییەكدا، ڕایگەیاندووە، ئەو منداڵەی وێنەكەی بڵاوكراوەتەوە منداڵە ون بووە، نەخۆشی ئۆتیزمی هەیە، ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرە.

ڕاشیگەیاندووە، داوا لەخانەوادەكەی دەكەین سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتمان بكەن، یان ئەو هاووڵاتیانەی ئەو منداڵە دەناسنەوە زانیاری بدەنە خانەوادەكەی بۆ ئەوەی سەردانمان بكەن یان پەیوەندی بە ژمارەی پۆلیس (۰٦٦۱۳٤) بكەن.