میدیاكانی ئێران :ئەمەریكا چوار بنكەی سەربازی لە هەرێمی كوردستاندا دەكاتەوە

308 جار خوێندراوەتەوە کات05:49 بەروار18-01-2020
میدیاكانی ئێران :ئەمەریكا چوار بنكەی سەربازی لە هەرێمی كوردستاندا دەكاتەوە

راچڵەكین ـ

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، ئەمەریكا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان لە گفتوگۆدایە بۆ كردنەوەی چوار بنكەی سەربازی.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە" لەماوەی دوو رۆژی رابردوو دیداری نهێنی لە نێوان بەرپرسانی هەرێم و بەرپرسانی ئەمەریكا ئەنجامدراوە".

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە وەفدە سەربازی و سیاسییەكانی ئەمریكا لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەتەوە  و لەو دیدارەدا لەبارەی ئامادەبوونی ئەمریكا لە عێراق و هەرێمی كوردستان گفتوگۆ كراوە.

لە دیدارەكان گفتوگۆ كراوە لەبارەی پشتیوانی كورد لە مانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عیراق و "كردنەوەی چوار بنكەی سەربازی ئەمەریكا لە هەرێم، كە دەكەوێتە ناحیەی هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر".