منداڵێك له‌ سه‌یرترین به‌شی ئۆتۆمبێلێكدا شاردراوه‌ته‌وه‌

865 جار خوێندراوەتەوە کات07:34 بەروار18-01-2020
منداڵێك له‌ سه‌یرترین به‌شی ئۆتۆمبێلێكدا شاردراوه‌ته‌وه‌

راچڵه‌كین-

پۆلیس و به‌رپرسانی ئه‌منی له‌ ئیسپانیا توشی شۆك بوون دوای ئه‌وه‌ی‌ منداڵێكیان له‌ به‌شی پشته‌وه‌ی‌ سندوقی داشبوڵی ئۆتۆمبێلێكدا دۆزیه‌وه‌ كاتێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ڕێوه‌ بووه‌ له‌ ئیسپانیاوه‌ بچێته‌ ئه‌وروپا.

گۆڤارێكی ئیسپانی هه‌واڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م منداڵه‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ ئه‌م منداڵه‌ كه‌ ته‌مه‌نی ئاشكرا نه‌كراوه‌ خراوه‌ته‌ ئه‌م به‌شه‌ی‌ ئۆتۆمبێله‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ئیسپانیاوه‌ ببرێته‌ وڵاتێكی ئه‌وروپی و به‌هۆی خراپی دۆخیه‌وه‌ زوو گه‌یه‌نراوه‌ته‌ فریاكه‌وتنی خێرا.

له‌ ئێستادا پۆلیس و پیاوانی ئاسایش له‌ ئه‌وروپا بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ كۆچبه‌ری نایاسایی ئامێری تایبه‌ت به‌كارده‌هێنن كه‌ توانای ئاشكرا كردنی لێدانه‌كانی دڵی هه‌یه‌ و به‌مه‌ش ده‌توانن زۆر به‌ ئاسانی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ بدۆزنه‌وه‌ كه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێلدا خۆیان ده‌شارنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بگه‌ن به‌ وڵاتێكی ئه‌وروپی.

ئیسپانیا كه‌ هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ مه‌غریب یه‌كه‌مین ده‌رگایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆچبه‌ره‌كان به‌ ئاسانی بگه‌ن به‌ ئه‌وروپا له‌ ساڵی 2018 ه‌وه‌ تا ئێستا 47 هه‌زار كۆچبه‌ر ڕویان له‌ ئه‌وروپا كردوه‌ و 5 هه‌زار به‌ ڕێگه‌ی‌ وشكانی ڕۆشتوون.