بەغدا؛ چالاكوانێكی خپیشاندەران رفێندرا

57 جار خوێندراوەتەوە کات07:53 بەروار18-01-2020
بەغدا؛ چالاكوانێكی خپیشاندەران رفێندرا

راچڵەكین ـ

چالاكوانێكی خۆپیشاندانەكان دوای گەڕانەوەی لە گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا، لە لایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە، رفێنرا.

سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لەژێر هەڕەشەی چەك چالاكوانی خۆپیشاندانەكان، ئەحمەد فازڵ-یان رفاند.

سەرچاوەكە كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت ئەوەشی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو روونكردووەتەوە، ئەحمەد فازڵ دوای گەڕانەوەی لە گۆڕەپانی تەحریر ناوەڕاستی بەغدا، رفێنراوە.

بەوتەی سەرچاوەكە، هێزە ئەمنییەكان زانیاریی ئەوەیان لە دانیشتوانی ناوچەكەوە پێگەیشتووە بەوەی چەكدارەكان بەزەبری هێز چالاكوانەكەیان رفاندووە.

لە دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكان كە ماوەی زیاتر لە سێ مانگە لە چەند شارێكی عێراق بەردەوامییان هەیە، چالاكوانان و رۆژنامەنووسان رووبەڕووی رفاندن و ئازاردان و كوشتن بوونەتەوە.

لە میانی هەفتەی رابردوودا ئەم رووداوانە روویان لە زیادبوون كردووە.تا ئێستا چەندین جار حكوومەت بەڵێنی داوە بەدوای ئەنجامدەرانی كوشتن و رفاندن و ئازاردانی رۆژنامەنووس و چالاكوانانی خۆپیشاندانەكانەوە بێت و دەستگیریان بكات، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێك لەمبارەیەوە رانەگەیەنراوە.