هانی وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: چاوه‌ڕێی سوپرایزه‌ گه‌وره‌كه‌بن

631 جار خوێندراوەتەوە کات07:58 بەروار18-01-2020
هانی وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: چاوه‌ڕێی سوپرایزه‌ گه‌وره‌كه‌بن

ڕاچڵه‌كین-

خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ هانی نوێترین وێنه‌ی‌ خۆی و كچه‌كه‌ی‌ له‌ په‌یجی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردۆته‌وه‌ و ده‌ڵێت " چاوه‌ڕێی سوپرایزه‌ گه‌وره‌كه‌بن"

هانی له‌سه‌ر وێنه‌ی‌ خۆی كچه‌كه‌ی‌ نوسیویه‌تی" من و کچەکەم نارین بەشدارین لە فیلمی نوێی دەرهێنەر تورەجی ئەسڵانی سوپاسی هەموو ستافی فیلم یەک بە یەکیان ده‌كه‌م لەگەڵ تورەجی ئەزیز کە ئەو چانسەی بەمن دا لەم تاقیکردنەوە گەورەیە بەشداربم  لەگەڵمان بن چاوەڕێی سوپرایزە گەورەکە بن"

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مینجاره‌ هانی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی‌ وێنه‌ بڵاوبكاته‌وه‌ و به‌یه‌كه‌وه‌ به‌شداری فیلم بكه‌ن، ئه‌م خانمه‌ لەڕۆژهەڵاتی کوردسان لەشاری سنە لەدایکبووەو تەمەنی ٤9 ساڵەو لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، خاوەنی دوو ئەلبومە بە ناوی (سەندرێلا و دایک) کە ساڵی ٢٠٠٩ و ٢٠١٠ بڵاوی کردنەونەتەوەو چەند کلیپێکی نوێی بلاوکردۆتەوە.

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏٢‏ شخصان‏، ‏‏‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏ و‏لقطة قريبة‏‏‏‏

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، ‏‏لقطة قريبة‏‏‏